لیكۆڵینەوەیەكی نوێ جەختی كردۆتەوە كە مەشقی وەزرشی لەكاتی بەیانیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەلتە كەم دەكاتەوە بە بەراورد لەگەڵ مەشقكردن لەكاتەكانی تری رۆژدا، بە رای پسپۆران مەسەلەكە پەیوەندی بە كاتژمێری بایۆلۆژی لەشەوە Biological clock هەیە. لێكۆڵەران ئاماژەیان بەمەش كردووە كە ئەگەرچی رۆڵی مەشقی وەزرشی بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە تەواوی سەلمێنراوە، بەڵام ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی لە كاتژمێر 8-11 بەیانیدا باشترین كاتە بۆ سوودی زیاتر بە كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە بەراورد لەگەڵ مەشقی وەرزشی لە كاتەكانی تری رۆژدا. جەخت لەمەش كراوەتەوە كە رێژەی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و جەلتەی مێشك لە پیاودا بە مەشقكردن پێش كاتژمێر 11ی بەیانی دەگاتە 11-16%، كەچی لە ئافرەتدا رێژەی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ دەگاتە 22-24% و رێژەی خۆپاراستن لە جەلتەی مێشك دەگاتە نزیكەی 35%.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە