
بەهۆی بەهێز بوونی دۆلاری ئەمەریكی و نزیك بوونەوەی شەڕی ئێران و ئەمەریكا نرخی زێڕ دابەزی.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی زێڕی سپۆت به‌ڕێژه‌ی 0.2% دابه‌زی و گه‌یشته نزیكه‌ی 4807.9 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك، ئه‌مه‌ش بۆ دوه‌م دانیشتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه له زیانه‌كانی، له‌كاتێكدا ئایندهی زێڕی ئه‌مریكا به 4827.3 دۆلار جێگیربو.
ئه‌م دابه‌زینه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كه تێچوی كڕینی زێڕ بۆ خاوه‌ن دراوه‌كانی دیكه زیاد ده‌كات و فشار ده‌خاته سه‌ر خواستی جیهانی بۆی.
شرۆڤه‌كاران ڕایانگه‌یاند، بازاڕه‌كان چاوه‌ڕوانی نیشانه ڕونهكانن بۆ ئه‌گه‌ری دانوستانه‌كانی ئاشتی له نێوان واشنتن و تاران، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت كه هه‌ر پێشكه‌وتنێك یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان، كه ڕه‌نگه له نرخی وزه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه و له ئه‌نجامدا له نرخی زێڕیشدا ڕه‌نگ بداته‌وه.