
وەلید عومەر
كاتیك وه‌ك كۆ و كۆمه‌ڵگه، ڕیشه‌ت له شتێك‌دا نه‌بوو، ئیدی وه‌ك تاكیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌یت. به ده‌ربڕینێكی تر، كاتێك له‌ناو مێژوودا فڵان شتت نه‌بووبێت، ئێستا ئیتر به زمانه شهعبییهكه بیڵێین "پێته‌وه دیاره". ئه‌و هه‌ژارییه فیكری و تیۆرییه‌ی له هه‌ناوی كه‌لتوری كوردی دایه، به‌سه‌ر خانه و جومگه‌كانی ئه‌و كهلتورهشدا دابه‌شبووه. له تاكێكی ئاساییه‌وه بۆ ده‌زگا، له ڕێكخراوێكه‌وه بۆ حیزب؛ له‌م هه‌ژارییه تیۆرییه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه. چه‌پی كوردستانیش به‌ده‌ست ئه‌م ده‌رده‌وه ده‌تلێنه‌وه، چونكه ئه‌وانیش سه‌ره‌نجام به‌شێكن له‌و كه‌لتوره- كه‌لتور فه‌زایه‌كی نێوبه‌ینی و هاوبه‌شه له‌نێوان هه‌موو گوتار و ئایدۆلۆژیا و حیزبه‌كاندا.
كاتێك باسی هه‌ژاریی فیكری ده‌كه‌ین، باسی ئه‌وه ناكه‌ین كتێب و گۆڤار نه‌بووبێت؛ به‌ڵكو باسی داكوتینی ڕیشه‌ی شته‌كه ده‌كه‌ین له مێژووی كۆمه‌ڵگاكه‌دا. ده‌شێت نوخبه‌یه‌كی كه‌م، به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ، گرنگییان به نوسین و فیكر و باسوخواسی تیۆری دابێت؛ به‌ڵام كاتێك ئه‌م كاریگه‌رییه وه‌ك پێویست شۆڕنهبووبێتهوه بۆ خانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌بووبێته زمانی خه‌ڵك، میدیا، زانكۆ، ڕێكخراوه‌كان، و دواییش تاك؛ ئیدی چه‌مكی هه‌ژاری ده‌بێته چه‌مكێكی ڕه‌وا. كه‌لتوری كوردی به‌گشتی، پتر له‌ژێر كه‌لتوری زاره‌كی (شه‌فه‌وی)دا بووه وه‌ك له كه‌لتوری نوسین. ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ له شه‌قامی كه‌لتورییه‌وه تا شه‌قامی سیاسی، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. بگره له‌ناو نوخبه‌شدا، ئاكار و ئه‌ته‌كێتی ڕۆشنبیرانه لاوازتره له‌وه‌ی پێویسته هه‌بێت. هه‌تا چینه‌كانی سه‌رووی كۆمه‌ڵگاش، به‌درێژایی مێژوو، خاوه‌نی فیكر و كه‌لتورێكی جیاواز نه‌بوون (بۆ نمونه وه‌ك چینی بۆرژوای ئه‌ورووپی). ئه‌وه‌ی هه‌بووه، جیاوازی بووه له پێگه‌ی مادی دا كه تۆزێكیش ڕه‌فتاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌ره‌و لای خۆجیاكردنه‌وه‌یه‌كی پاتۆلۆژیك (نه‌خۆشانه) بردووه. به تێكڕای ئه‌م حاڵه‌ته ده‌وترێت "ده‌زگایی-نه‌بوونه‌وه"، واته فیكر دزه‌ی نه‌كردووه‌ته ناو بونیاد و ژێرخانی كه‌لتوریی كۆمهڵگاكهوه.
دیاره گله‌ییه‌كه، پتر هاوسۆزییه وه‌ك له سه‌رزه‌نشت. هاوسۆزییه بۆ تێگه‌یشتن له مێژوویه‌ك كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دره‌نگ فێری خوێنده‌واری ده‌بن، دره‌نگ دێنه شار، دره‌نگیش خۆیان له سرووشت جیاده‌كه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هێشتا ئاماده‌ی كه‌لتوری شار بن. فیكر و فه‌لسه‌فه، به‌رهه‌می شار و نیشته‌جێبوونه. له شاریشدا، كه مێژوویه‌كی ئه‌وتۆی نییه و هێشتان شار نییه به واتای شار، ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و كه‌لتورییه‌كان پتر مهسرهفكارێكی خێران وه‌ك له به‌رهه‌مهێن. به‌گشتی ده‌زگاكانی شار، نه‌بوونه‌ته ئۆرگانێك له كۆمه‌ڵگاكه و په‌یوه‌ندیی نوخبه و خه‌ڵكیش په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕوون و كتوپچڕه. ئه‌وه‌ی له ئاستی تاكدا به‌رهه‌مدێت، به‌ده‌گمه‌ن دێته ناو سووڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و كۆمه‌ڵگاش باكی پێی هه‌یه. واته لێره‌دا ته‌نیا نوخبه تۆمه‌تبار نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگاش ئاماده نییه؛ ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌و جێیهمان ده‌بات باسی كێشه‌كه بكه‌ین له ئاستی كۆی مێژووه‌كه‌دا. كۆی ئه‌م كێشه‌یه‌ش، تا ئه‌و جێیه‌ی په‌یوه‌ندیی به پانتایی ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌یه، پێی ده‌وترێت "غیابی نه‌ریتی فیكری". لێره‌وله‌وێ نوسراوی فیكری و ئایدۆلۆژی هه‌بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام نه‌بووه و درێژه‌پێده‌ری نه‌بووه و كاتێكیش ئه‌وانه نییه ئیدی نه‌ریت (سونه‌ت-tradition) درووست نابێت و نه‌وه تازه‌كان نازانن شوێنپێی چی هه‌ڵبگرن. چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش شتێكی ئیراده‌گه‌رایانه‌ی كتوپڕ نییه، به‌ڵكو به‌شی خۆی په‌یوه‌ندیی به‌و جه‌بره مێژووییه‌ی گهشهشهوه هه‌یه كه باسمانكرد: مێژووه‌كه‌ت له‌و شته‌دا نه‌خه‌مڵیوه یان دواكه‌وتووه، بۆیه باجه‌كه‌شی دواتر ده‌رده‌كه‌وێت. دیارده‌كان له شوێنێكی دوورتره‌وه ده‌گه‌ن به ئێمه: هه‌روه‌كو ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌خرێته ده‌فرێكه‌وه، به‌ڵام شۆڕنابێته‌وه بۆ كه‌ناڵ و جۆگه و زه‌مینی تر و هه‌ر له جێی خۆیدا ده‌بێته هه‌ڵم.
له‌م كهلتورهدا، كه چه‌پیش پشكێكی به‌رده‌كه‌وێت، كه‌لتوری زاره‌كی ڕێی له كه‌لتوری نوسین و تیۆری گرتووه. بۆ نمونه، ڕه‌وانبێژی و حه‌ماسه‌تی هه‌نوكه‌یی جێی ئه‌و نه‌ریته له نووسینی گرتووه‌ته‌وه كه په‌ره‌ی پێ بدرێت و ڕه‌خنه‌بگرێت و دواییش نه‌ریتێكی لێ درووستبكرێت. به مانایه‌كی تر، ئه‌وه گرنگ بووه هه‌ر له ئێره و ئێستادا قه‌ناعه‌ت به به‌رامبه‌ر بكرێت و ڕاستی و پاكیی خۆت بسه‌لمێنیت، تا ئه‌وه‌ی ده‌ق به‌رهه‌مبێت و چه‌شنی ڕووبارێك به‌ناو مێژوودا درێژببێته‌وه. له دۆخێكی واشدا، چه‌مك خۆی ناگرێت و ناڕسكێت، و كۆمه‌ڵێك بۆچوونی په‌رته‌وازه‌ی ناجێگیر ده‌مێننه‌وه كه ڕۆژه‌ڤی تر ڕایانده‌ماڵێت. هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك، به‌جۆرێك له سفره‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه. مه‌عریفه، له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌ر و خاوه‌نه‌كه‌یدا كۆتاییدێت و شتێكی وه‌ك ده‌زگای مه‌عریفی نامێنێته‌وه گوتاری نوێ به‌رهه‌مبێنێت. ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت له ئاستی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه و تێكڕای فه‌زای ڕۆشنبیری و سیاسی و ئایدۆلۆژییشی گۆڕیوه بۆ كه‌ڕنه‌ڤاڵی كرچ و كه‌م ڕه‌ونه‌ق كه ئینتیمای ڕیشه‌داری تیا به‌دیناكرێت. لاوازیی كه‌لتوری بۆرژوازی له مێژووی كورددا، و بگره نه‌بوونی سیستهماتیكیی ئه‌و كه‌لتوره؛ خۆی زیانی له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و چهپگهراكانیش داوه و هه‌ردووك وه‌كو یه‌ك به‌ده‌ست ههژارییهكهوه ده‌ناڵێنن.
ئه‌وه‌ی به ناسیۆنالیزمی كوردی ناوده‌برێت، ئه‌ویش میراتگری هه‌مان هه‌ژارییه. ئه‌ویش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پێی وایه دۆزی كوردی دۆزێكی ڕه‌وایه؛ ڕهوایهتییهكه ڕێی لێ گرتووه كهلتوێكی سیاسیی عه‌قڵانی و ده‌وڵه‌مه‌ند بنیات‌بنێت. واته تووشی جۆرێك له خۆبهڵگهنهویستی هاتووه كه له ئاستی وردیشدا پێویستی به خۆبهڵگاندن و خۆسه‌لماندنی تیۆری نییه. دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ئه‌م دۆزه ڕه‌وا نییه، به‌ڵكو ڕه‌وایه‌تی خۆی پێویستی به سیسته‌مێكی تیۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كانی ئه‌و كه‌لتوره له‌و هه‌ژارییه‌دا نه‌مێنێته‌وه. ڕزگاری، خۆی ئامانجه؛ به‌ڵام له‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌گه‌یته ئامانجه‌كه؛ چاره‌نووسی ئامانجهكهشت دیاریده‌كات. وه‌ك ئه‌وه وایه دڵنیا بیت له ئامانجێك، به‌ڵام به‌ناو تاریكی دا بڕۆیت. له‌كاتێكدا، هه‌ر ئامانجێك وه‌ك شارێك وایه كه كۆڵانی هه‌یه، نه‌خشه‌ی ده‌وێت، یاده‌وه‌ری درووستده‌كات، گه‌ڕانه‌وه و پێشڤه‌چوونی ده‌بێت، چه‌پێنراوه ههرسنهبووهكانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هتد.
چه‌پیش پێویستی به ئه‌فراندنه‌وه‌ی زمانی خۆی هه‌یه. ڕه‌نگه چاوه‌ڕێ نه‌بێت كۆی مێژووه‌كه بگۆڕێت، به‌ڵام لانیكه‌م شه‌ڕی زمان و گوتاری تیۆریی خۆی بكات. ته‌نیا پیرۆزكردنی هه‌ژاریی مادی به‌س نییه، ڕه‌خنه‌كردنی هه‌ژاریی فیكرییش پێویسته. چه‌پی جیهانی خۆی خاوه‌نی كه‌له‌پوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی فیكره، كه چه‌ندی ده‌گاته چه‌په كوردییه‌كه، دیسان پرسیارێكه بیرلێكردنه‌وه‌ی ده‌وێت