رێگای كوردستان


​ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرانی ئەو ئۆتۆمبێلە تاکسییانەی بە سیستەمی گاز کار دەکەن، لەبەردەم وێستگەی غازی کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. شۆفێران داوای زیادکردنی وێستگەکانی دابەشکردنی غاز دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتێکی زۆر لە نۆرەکاندا بەفیڕۆ دەچێت.
​داواکاری سەرەکی شۆفێران ئەوەیە کە هاوشێوەی پاسەکانی کۆستەر، دەروازە و شوێنی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە تاوەکو بتوانن بەبێ گرفت و لە کاتێکی کەمتردا غاز وەربگرن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.

وتاری نووسەران