دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ئازادی شاری کەلار و بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی کوردستان کۆڕێکی فراوان و کراوەی بۆ "هاوڕێ عوسمان زیندانی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سازکرد.
لە چوارچێوەی کۆڕەکەدا، هاوڕێ عوسمان زیندانی تیشکی خستە سەر مێژووی خەباتی کرێکاران و ئەو ئاستەنگە سەختانەی لە ئێستادا ڕووبەڕووی بژێوی و مافە یاساییەکانی کرێکاران دەبنەوە.
جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە کار بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بکرێت تا بتوانن بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی هێزی کار بکەن، بەگفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبووان جەخت لە پێویستی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کرایەوە.