
مردنی فارووق ڕه‌فیق، ناوه‌خت و زوو هاته به‌رچاو، به‌ڵام له‌ڕاستییدا له‌ڕووی تیۆری و به‌تایبه‌ت "كێشه‌ی ئاگایی" و فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه‌وه به مانایه‌ك له ماناكان "دره‌نگ" بوو. باسه‌كه‌مان دیوه ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كه نیه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزتره كه له قۆناغێكی ڕۆشنبیری دا ڕوویدا، و په‌یوه‌سته به هاوكێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه. وه‌كو ڕای شه‌خسی، به مردنی كاك فارووق دڵته‌نگ بووم؛ به‌ڵام وه‌ك كێشه‌یه‌كی تیۆری كه‌وتمه‌وه بیری وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر. داوه‌ریی ڕاسته‌قینه، وه‌رگرتنی وێنه‌ی گه‌وره‌ی دیارده‌كانه كه له‌كۆتاییدا دادپه‌وه‌رانه و عه‌قڵانییشه. هه‌ركه‌سێك نه‌زانێت داوه‌ری بكات، ناشتوانێت بیربكاته‌وه. به‌هه‌رحاڵ...
هه‌ر نوسه‌ر و بیرمه‌ندێك، له قۆناغێكدا كه ده‌شێت چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت، ناوكی فیكری و ئایدۆلۆژی و بگره مێژوویی خۆیشی درووستده‌كات. واته فڵان كه‌س، له فڵان ساڵ یان قۆناغدا ناوكی خۆی پێكه‌وه‌ده‌نێت. ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌شێكی زاتی و ئاگامه‌ندانه‌یه، به‌شێكیشی بێ ویستی كه‌سه‌كه‌یه و به‌شێكه له سیناریۆی مێژوو. پێموایه ناوكی فارووق ڕه‌فیق له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كان بۆ ناوه‌ڕاستی دووهه‌زاره‌كان درووستده‌بێت كه له كتێبی "ماڵێكی لێكترازاو..."دا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت- به‌ڵام پاشهاته‌كانی لێره‌دا كۆتایی‌نایه‌ت. لێره‌دا سه‌ره‌تای ململانێیه‌كی دیاله‌كتیكی ده‌بینین كه
بكه‌ره‌كانی زۆر ئاگاداری نین: ململانێی فارووق ڕه‌فیق و به‌ختیار عه‌لی، كه له كتێبی "ئیمان و جه‌نگاوه‌رانی"دا ڕووده‌دات. سه‌ره‌تا فارووقێكمان هه‌یه به‌رگریكاری مه‌عنه‌وییه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و (له‌ڕووی سیاسییشه‌وه تاڕاده‌یه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی). گه‌ر ئه‌مه تێز یان نه‌فیی یه‌كه‌م بێت، واته یه‌كه‌م چركه‌ساتی ململانێ دیاله‌كتیكییه‌كه بێت، ئه‌وا وه‌ڵامی به‌ختیار عه‌لی ده‌بێته ئه‌نتی‌تێز یاخۆ دژوه‌ڵام، كه به‌رگرییه له ڕۆشنگه‌ری و مۆدێرنه و عه‌قڵی خۆرئاوایی و هتد. ئه‌و ماوه‌یه ڕیزێك گفتوگۆ و پێكدادان له‌نێوان هه‌وادارانی فارووق (ئه‌بوبه‌كر جاف، هاوژین مه‌لا ئه‌مین، هێمن قه‌ره‌داغی و هتد) و خودی به‌ختیاردا ڕووده‌دات (له ڕۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی- حیزبی زه‌حمه‌تكێشان). ئه‌م گفتوگۆیانه، ته‌نیا پاشهاتی لاوه‌كیی ململانێكه‌ن و شتێكی بنه‌ڕه‌تی زیادناكه‌ن و فارووق خۆیشی به‌جۆرێك بێده‌نگه. كاتێك فارووق وه‌ڵام ناداته‌وه، جۆرێك پاشه‌كشه‌ی تیا ڕووده‌دات. پاشه‌كشه‌كه، ڕه‌نگه بخرێته سه‌ر چه‌ندین هەڵبه‌زودابه‌زی تری فارووق له ژیانی خۆیدا، به‌ڵام هه‌ر چاوێكی دیاله‌كتیك‌بین یاسای تیا ده‌دۆزێته‌وه و له‌خۆڕا نیه. ئه‌وده‌م و دوای دامركانه‌وه‌ی هه‌ڵاكان، فارووق و به‌ختیار له ئوتێل سلێمانی‌پاڵاس ئاشتده‌كرێنه‌وه (گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم به نێوانگریی ڕێبوار سیوه‌یلی و...). دیاره ئه‌م سوڵحه كۆمه‌ڵایه‌تییه، هیچ له ململانێ ڕۆشنبیرییه‌كه ناگۆڕێت كه مێژوو له‌ژێره‌وه ئیشی خۆی تیا ده‌كات: ده‌بێت فارووق له بانگه‌شه‌ی گوتاره ڕۆحانییه‌كه‌ی بوه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختیار له ئه‌ده‌بیاتی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه و بونیادی به‌رهه‌میبێنێته‌وه و له‌ژێر په‌رده‌ی جوانیناسی (ئێستاتیكا)دا هه‌ندێك له به‌هاكانی فارووق هه‌ڵبگرێته‌وه. چونكه بانگه‌شه‌كانی فارووق به‌و ڕاشكاوی و په‌ڕگیرییه، شتێكی مه‌حاڵ و بگره ناعه‌قڵانییشه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی. هاوكات ته‌نانه‌ت بانگه‌شه‌كانی خۆیشی هه‌ر قورس و مه‌حاڵن. ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا و به‌بێ ئاگایی تاكه‌كه‌سی ڕووده‌دات، به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جۆره ڕۆحانییه‌تێكی شاراوه‌یه له‌ناو ڕۆماندا كه ئاوێته‌بكرێت به ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌زموونی سیاسیی كوردی. له‌ڕاستییدا ڕیالیزمه جادووییه‌كه‌ی به‌ختیار، جۆره سۆفیگه‌راییه‌كی سێكۆلاره كه دیسان مێژوو بڕی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رده‌خات. بۆیه ورده‌ورده فارووقێكی ڕه‌خنه‌گر له ئیسلام درووستده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌ختیارێكی ڕووه‌و گه‌شه له ڕۆماندا كه ئێستاتیكا و نه‌رمه‌عیرفان تێكه‌ڵده‌كات. به‌ختیار عه‌لی پێكه‌وه دوو ئامانج ده‌پێكێت: یه‌كه‌م، په‌ره به هونه‌ری ڕۆماننووسیی خۆی ده‌دات كه له فۆرمدا مۆدێرنه، دووه‌میش ناوكێكی ڕۆحانی كه خه‌ڵكی ئیماندار تووڕه‌ناكات و هه‌موولایه‌ك ده‌توانن بیخوێننه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا، فارووق و به‌ختیار دوو پارچه‌ی یه‌ك "ئاگایی"ـی مێژوویین كه له یه‌كتر هه‌ڵدێن، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌ره‌و پێگه‌ی پێشووی یه‌كتریش كه‌مه‌ندكێش ده‌بن. سه‌ره‌نجام، سه‌نتێزی ئه‌م ململانێیه له ئه‌ده‌بیاتی به‌ختیاردا خول‌ده‌خوات و بۆ ده‌ریچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت نه‌فییه‌كی نوێ بكاته‌وه و ڕه‌خنه‌بكرێت (كه خۆی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه). له‌و ده‌مه‌وه ئه‌م سه‌نتێزه‌ی ململانێكه له ڕۆمانی به‌ختیاردا گیریخواردووه، فارووق كه‌وتبووه شه‌ڕێكی تاكڕه‌هه‌نده‌وه به‌رامبه‌ر به دین كه هه‌ندێك ئه‌داوئه‌تواری خۆیشی ئه‌م شه‌ڕه‌ی تیژكرده‌وه. فارووق له‌م ته‌نیاباڵییه‌ی خۆیدا، كه قوربانیی دیاله‌كتیكێكی مێژووییه، ڕووده‌كاته بنده‌ستی پارتی (بۆ خۆپاراستن له هه‌موو ماناكانیدا، نه‌ك ئه‌و ته‌فسیره ساكاره‌ی گوایه بووه‌ته پارتی). فارووق بۆ ئه‌وه‌ی له عه‌قڵی ڕووتی دژه‌دینی قوتاربێت، كه‌وتبووه ناو باسی كوردایه‌تی و دژایه‌تیی چه‌پ و ئۆجه‌لان و هتد كه دیسان له ئه‌ده‌بیاتی به‌ختیار عه‌لی دا پووچه‌ڵبووه‌ته‌وه. به‌ختیاریش "فۆرم"ێكی بۆ خۆی داهێنا كه "پرسی موقه‌ده‌س"ـی له دووتوێی شكستی شۆڕشی كورددا ئه‌فرانده‌وه و خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌وژمه دینییه‌كان قوتاركرد (كه وه‌ك وتمان ئه‌مه سیناریۆكانی ئاگایی یاخۆ بونیادی ڕۆشنبیریی قۆناغێكه نه‌ك مه‌رامی شه‌خسی). به مانایه‌كی تر، فارووق ده‌یویست دین وێرانبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆی كورد ئازادببێت؛ به‌ڵام به‌ختیار ڕۆحانیه‌تێكی په‌رده‌پۆشكراوی ئێستاتیكیی ئه‌فراند كه خۆی هاوكات ئه‌فراندنی نیشتمانێكی سیاسیاسییشه له‌ناو ده‌قدا. فارووق بووه قوربانیی عه‌قڵێكی ڕاسته‌وخۆ كه سه‌ره‌تا ئازایانه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌ك پێویست حه‌كیمانه نه‌بووبێت. به‌ختیاریش په‌ره‌ی به هۆشێكی ئێستاتیكیی ده‌وڵه‌مه‌ندتر دا كه خاڵی نیه له ڕه‌هه‌ندی كۆنه‌پارێزانه. پشكنینی ئه‌م په‌یوه‌ندییه، چ له‌خۆیدا و چ بۆ ئه‌ویتریش، كارێكی ئاڵۆزه و له پۆستێكدا جێی نابێته‌وه.
مێژوو، به‌پێی بنبه‌ستی ئاگاییه‌كه، ئیشی به فارووق ڕه‌فیق نه‌مابوو. ئه‌ده‌بیاتی به‌ختیار عه‌لییش له‌ڕووی سووڕی ناوه‌كییه‌وه پێگه‌یشتووه و ڕه‌نگه ئیزافه‌ی ئۆرگانیی دیكه هه‌ڵنه‌گرێت (واته ژماره چیدی كارنه‌كاته سه‌ر كرۆكه مێژوویی و لۆژیكییه‌كه‌ی).
ئه‌مڕۆ، سه‌ر گۆڕی فارووق ڕه‌فیق چۆڵ بوو. ناڕه‌حه‌ت بووم. دیمه‌نی ناشتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی خانیم بیرهاته‌وه كه له‌بری مره‌كه‌ب په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و ژه‌هر و شت ده‌بارێت (له ڕۆمانی میرنامه‌دا). فارووق ئه‌دیب نه‌بوو، پێناچێت سه‌لیقه‌ی ئه‌ده‌بییشی هه‌بووبێت، به‌ڵام بۆ چركه‌یه‌ك هه‌ستمكرد فه‌لسه‌فه چه‌ندیش به‌هه‌ڵه‌دا بچێت هه‌ر شكۆیه‌كی ته‌ڵخی پێوه‌یه.
