
سویسرا – رێگای کوردستان
ئەمڕۆ لە شاری بازل لە وڵاتی سویسرا، بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی و جەژنی کرێکارانی جیهان، ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرفراوان بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو.
لە نێو ئاپۆرای جەماوەر و گروپ و ڕێکخراوە کرێکارییە جیاوازەکاندا، هاوڕێیانی کۆمیتەی رێکخستنی سویسرای حزبی شیوعی کوردستان بەشدارییەکی کارایان لەم چالاکییە نێونەتەوەییەدا ئەنجامدا.
بەشداربووان لە ڕێپێوانەکەدا، دروشمەکانی هاوپشتی بۆ چینی کرێکار و داواکارییەکانی زەحمەتکێشانیان بەرز کردەوە.
ئامادەبوونی ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی کوردستان لەم بۆنەیەدا، گوزارشت بوو لە یەکگرتوویی خەباتی کرێکارانی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاریی جیهانی بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی.


