​بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر (دلێر عەبدوڵڵا سەلیم) برازای سەرکردەی شەهید عادل سەلیم-مان پێگەیشت و خەمبار بووین.
دکتۆر دلێر جگە لەوەی پزیشکێکی دڵسۆز و ناسراوی شاری هەولێر بوو، لە ساڵانی هەشتاکاندا لە کۆڕی خەباتدا لە دژی دیکتاتۆرییەت، تێکۆشەرێکی ڕێکخستنەکانی حزبمان بوو، جێی متمانە و ماڵەکەی حەشارگەیەکی گرنگی کاری نهێنی بوو بۆ هاوڕێیان و خزمەتی زۆری هێزی پێشمەرگەی کردووە.
هاوبەشی خەمتانین و هیوای ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
یادی دکتۆر دلێر عەبدوڵڵا سەلیم، بەڕێز و شکۆوە دەمێنێتەوە.
​مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
٢٣-٤-٢٠٢٦

وتاری نووسەران