
هەولێر، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی، شاندێکی باڵای حزبی شیوعی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی شکۆداری یادی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری فیدراڵی ڕووسیادا کرد، کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
شاندی حزبی شیوعی کوردستان پێکهاتبوو لە هەریەکە لە هاوڕێ بابا عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، و هاوڕێ نەبەز مستەفا، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزب.
ڕێوڕەسمەکە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، کاتژمێر (١١ / ٦ / ٢٠٢٦) لە هۆتێل (ڕادیسۆن) لە شاری هەولێری پایتەخت سازکرا. لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کونسوڵ و دیپلۆماتکارانی وڵاتان، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، و کەسایەتییە حکومی و کۆمەڵایەتییەکان ئامادەی بوون.
