
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە مووچەی مانگی چوار هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و مسۆگەرە. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دڵنیاییان پێدراوە کە نەک تەنها مانگی چوار، بەڵکو مووچەی مانگەکانی داهاتووش گەرەنتی کراوە. سەبارەت بە کێشە داراییەکانیش، سروە محەمەد ڕایگەیاند کە تەنها گرفتیان دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتە بۆ ڕەوانەکردنی بودجە، کە چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ئەو پرسەش یەکلا بکرێتەوە.