ڕائد فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاند، سیستەمی سیاسی وڵات لە حاڵەتێکی نزیک لە ئیفلیجیدایە و چاوەڕوانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک. 
ڕائد فەهمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیسبوک)ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا بڕیاری سیاسی تەنیا لە دەستی ١٢ کەسایەتیدایە. 
ناوبراو ئەم دۆخەی بە بەرجەستەترین نموونەی حوکمی (ئۆلیگارشی) دەسەڵاتی گرووپێکی بچوک ناوبرد، کە تێیدا چارەنووسی وڵات لەلایەن کەمینەیەکی سیاسییەوە قۆرخ کراوە و دامەزراوە دەستوورییەکان پەراوێز خراون.

وتاری نووسەران