
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای كویت ڕایگه‌یاند، سیستمی به‌رگری ئاسمانی كوه‌یت روبه‌ڕوی هێرشی موشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دوژمنكارانه بونه‌ته‌وه و هێرشه‌كانیان تێكشكاندوه.
ئه‌ركانی گشتی كوه‌یت له راگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، "ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌گه‌ر بیسترێن، له ئه‌نجامی ڕێگریكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی هێرشی دوژمنكارانه‌یه"، داوای له هه‌موان كردوه پابه‌ندبن به‌و ڕێنماییه ئه‌منی و سه‌لامه‌تیانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌رجه‌م هێرشه‌كان له ئاسمانی كوه‌یت تێكشكێندراون به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆیته‌رز سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران ده‌ستپێكردوه كه بوه‌ته "مه‌ترسی" بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌روی هورمز، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران رایگه‌یاند، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكایان كردۆته ئامانج.
