بەهۆی نوێبوونەوەی گرژیەكانی ئێران ئەمەریكا و تەقەتێكەوتنی دانوستانەكان گەورەترین كەشتی شەڕكەری جیهان گەڕایەوە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی "یو ئێس ئێس جێرالد فۆرد" جارێکی تر گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش پێش خولێکی چاوەڕوانکراوی دانوستانەکان لەنێوان ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئێران كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت.
تۆڕی "سی بی ئێس نیوز" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە، "یو ئێس ئێس جێرالد فۆرد" جارێکی تر گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو فڕۆکەهەڵگرە کە بە گەورەترین لە جیهاندا دادەنرێت، بە یاوەری دو تێکشکێنەر لە نۆکەندی سوێسەوە بەرەو دەریای سور پەڕیوەتەوە.
"یو ئێس ئێس جێرالد فۆرد" چوە پاڵ فڕۆکەهەڵگرەکەی دیكە "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن" کە لە باکوری دەریای عەرەبدا کار دەکات، لە کاتێکدا سوپای ئەمریکا گەمارۆیەکی دەریایی خستوەتە سەر بەندەرەکانی ئێران.
فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جێرالد فۆرد" لەكاتی هێرشەكان بۆ سەر ئێران ناچار بو ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان جێبهێڵێت لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە ناوچەی جلشۆرینە سەرەکییەکەی ناو کەشتییەکەدا لە 12ـی مانگی ڕابردودا. سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە ئاگرەکە زیانێکی زۆری بە نزیکەی 100 قەرەوێڵە گەیاندوە.
 

وتاری نووسەران