​وەزیری دەرەوەی ئێران ئامارەکانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەربارەی تێچووی جەنگ ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تێچووەکە زۆر لەوە زیاترە کە ڕادەگەیەنرێت.
​ئەمڕۆ هەینی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، سەرکێشییەکانی ناتانیاهۆ تا ئێستا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ زیانی ١٠٠ ملیار دۆلاری لە ئەمریکا داوە، کە ئەم بڕە چوار هێندەی ئەو ئامارەیە کە وەزارەتی جەنگی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە.
​عێراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە کە تێچووە ناڕاستەوخۆکانی جەنگ ئاستێکی پێوانەییان تۆمار کردووە، بە جۆرێک ئێستا تێچووی مانگانەی جەنگەکە لەسەر هەر خێزانێکی ئەمریکی بڕی ٥٠٠ دۆلارە و ئەو ژمارەیەش بە خێرایی لە بەرزبوونەوەدایە.
​لە کۆتایی پەیامەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توند لە هەژموونی ئیسرائیل بەسەر بڕیارەکانی واشنتۆندا دەگرێت و دەڵێت، سیاسەتی 'ئیسرائیل لە ڕیزبەندی یەکەمدا، هەمیشە بە واتای ئەوە دێت کە ئەمریکا لە ڕیزبەندی کۆتاییدا بێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا