
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەیەکی توند و بێپێشینە ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تاران ڕێککەوتنە نوێیەکەیان قبووڵ نەکات، تەواوی وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئەو وڵاتە تێکدەشکێنن.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە نوێنەرەکانی بەرەو ئیسلامئابادی پاکستان بەڕێکەوتوون بۆ پێشکەشکردنی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و گونجاو و جەختی کردەوە، ئەوەی سەرۆکەکانی ئەمریکا لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر ئێران نەیانکردووە، ئەو بە شانازییەوە ئەنجامی دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە "ئامێری کوشتنی ئێران.
ئەم هەڕەشانەی ترەمپ دوای ئەوە دێن کە تاران لە گەرووی هورمز تەقەی لە کەشتییەکی فەڕەنسی و بارهەڵگرێکی بەریتانی کردووە؛ سەرۆکی ئەمریکا ئەم هەنگاوەی بە پێشێلکارییەکی تەواوی ڕێککەوتنی ئاگربەست ناوبرد.
سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، ترەمپ بە گاڵتەجاڕییەوە ڕایگەیاند، گەمارۆکانی ئەمریکا پێشوەختە ئەو گەرووەیان داخستووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران بەم کارانەی تەنها زیان بە خۆی دەگەیەنێت، چونکە ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زەرەر دەکەن، لە کاتێکدا ئەمریکا هیچ شتێک لەدەست نادات.