دوێنێ‌ هەینی ١ ی ئایار لە رێگای پاکستانەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران دوا پێشنیاری خۆی کە لە پێنج خاڵ پێکهاتووە ئاراستەی ترەمپ کرا، ئەویش بە بیناوی ئەوەی " لە ئاستی پێویستدا نییە" رەتیکردەوە، لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دوا وادەی ئاگر بەستە. 
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی بە ڕۆژنامەی "ئەلجەریدە"ی ڕاگەیاندووە کە بڕگەکانی پێشنیازە نوێیەکەی ئێران کە بۆ پاکستان نێردراوە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەم شێوەیەیە:
١-  جێگیرکردنی ئاگربەست و ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارییەکان بە تەواوی لە نێوان هەردوولا و لە ناوچەکەدا، بە لوبنانیشەوە.
٢-  ئێران لە ماوەی دانوستانەکاندا بەڵێن دەدات یۆرانیۆمی پیتێنراو لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەگوازێتەوە، هەروەها دامەزراوەکانی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان) کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بۆردومان کران، سەرلەنوێ بونیاد نەنێتەوە یان نەیانخاتەوە گەڕ و، پیتاندنی یۆرانیۆمیش تێیاندا دەستپێنەکاتەوە تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی.
٣-  دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ کە گەرەنتی ئەوە لەخۆ بگرێت کە ئێران ڕووبەڕووی هیچ هێرشێکی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل نابێتەوە، ئێران ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەدات بۆ پشکنینی ئەو شوێنە ئەتۆمییانەی کە کرابوونە ئامانج.
٤-  دوای جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە، ئێران گەرووی هورمز دەکاتەوە و ئەمریکاش گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لادەبات.
٥-  ئەمریکا سزاکانی سەر فرۆشتنی ئەو نەوتە ئێرانییەی کە لەناو کەشتییەکاندایە لە دەریاکاندا هەڵدەپەسێرێت، ئەمەش لە ماوەی دانوستانەکاندا کە ئامانجیان گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.
رۆژی ١ ی ئایار ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانی نوێیدا لەبارەی پێشنیارەکانی ئێرانەوە وتی " دەبێت ئێران پێشنیازێکی قبوڵکراو پێشکەش بکات، من لەو پێشنیازەی پێشکەشیان کردووە ڕازی نیم".
هەروەها وتی " ئێرانییەکان دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاستی پێویست، هەرچەندە لێی نزیک دەبنەوە".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا