
لەبەرامبەر پشگیری نەكردنی لە شەڕی ئێران، وەك سزایەك ئەمەریكا هێزەكانی لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە.
پنتاگۆن ڕونیكرده‌وه، بڕیاره‌كه له چوارچێوه‌ی پێداچونه‌وه‌ی فراوانتردایه به جێگیركردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ كاری له‌پێشینه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا و ئاسته‌نگه ستراتیژییه‌كانی ئێستا.
شۆن پارنێل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، له ماوه‌ی 6-12 مانگی داهاتودا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ته‌واو له ئه‌ڵمانیا ده‌بێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا كه دوای هێرش و ناكۆكی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و فریدریش مێرز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هات، له كاتێكدایه كه درزێكی نێوان تڕه‌مپ و ئه‌وروپا له‌سه‌ر شه‌ڕی ئێران فراوانتر ده‌بێت.
تڕه‌مپ له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی كردبو، دوای ناكۆكی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، كه ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو ڕایگه‌یاند، ئێرانییه‌كان له دانوستانه‌كاندا كه ئامانجیان كۆتاییهێنان به شه‌ڕی دو مانگه، ئه‌مریكا زه‌لیل ده‌كه‌ن
