
كارۆلین لیڤیت وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، چیدی كات لەگەڵ ئێران ناكوژین و ئۆپه‌راسیۆنی "توڕه‌یی ئابوری" دژی ئێران به‌رده‌وامه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ئاگربه‌ست دیارینه‌كراوه، بڕیاری به‌رده‌وامبوونی جه‌نگه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك دۆناڵد تڕه‌مپه.
كارۆلین لیڤیت وته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵمه‌تی توڕه‌یی ئابوری دژی ئێران هێشتا به‌رده‌وامه، سه‌رۆك تڕه‌مپ پێشنیارێكی به‌خشنده‌ی پێشكه‌ش به ڕژێمی ئێران كردوه، چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوی ئێران ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌رۆك تڕه‌مپ چه‌ندین بژارده‌ی له‌به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به پرسی ئێران، له‌هه‌مانكاتیشدا واده‌ی كۆتایی بۆ ئاگربه‌ست دیارینه‌كردوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "سه‌رۆك تڕه‌مپ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبژارد بۆئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان كارێكی دروست بكه‌ن، ئێمه تێگه‌یشتنێكی ته‌واومان هه‌یه له‌وه‌ی كێ له ئێستادا سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌كات، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامێكی یه‌كگرتو بۆ پێشنیازی سه‌رۆك تڕه‌مپ بدرێته‌وه".
وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن تڕه‌مپ " سێ بۆ پێنج رۆژی بۆ ئاگربه‌ست دیاریكردوه"، باسی له‌وه‌شكرد، "ئێران له ئێستادا له دۆخێكی زۆر لاوازدایه به‌هۆی ئه‌و كارانه‌ی سه‌رۆك تڕه‌مپ و هێزه چه‌كداره‌كانمان ئه‌نجامیانداوه".
كارۆلین لیڤیت جه‌ختیشیكرده‌وه، "سه‌رۆك تڕه‌مپ هێڵه سوره‌كانی خۆی زۆر ڕونكردوه‌ته‌وه، ئێران هه‌رگیز ناتوانێت بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌بێت و ده‌بێت یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی ڕاده‌ستی ئه‌مریكا بكات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئێران پێشوازیی لە دانوستان و ڕێککەوتن کردوە و بەردەوامیشە، پێشێلکردنی بەڵێنەکان، گەمارۆدان و هەڕەشەکان بەربەستی سەرەکین لە بەردەم دانوستانی ڕاستەقینە.