
جەبار حەلاق
هونەرمەند بەکری لەگزی یەکێکە لەو هونەرمەندانەی گەورەی کە ناوی بە زەرین لەدەفتەری مێژووی هونەری کوردی نووسراوە. بە دەنگێکی زوڵاڵ توانیویەتی هەم دڵی هەژار و هەم هەستی نیشتیمانپەروەری مرۆڤی کوردی بجووڵێنێت.
بەکری لەگزی بە دەنگی ئازادە خزمەتی بەرخودان و شۆرشی گەلی کوردی کردووە بێ جیاوازی لەنێوان چوار بەشەکانی کوردستان. لەزۆربەی بۆنە نەتەوایەتییەکانی ئەوروپا و هەر کاتێک دەستی پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد درێژ کرابێت، بی دوودڵی بەشداری کردووە و دەنگەکەی بووەتە هاوکاری بۆ ئامانجی گەل.
هونەرمەند بابەتی ئەوینداریشی لەبیر نەکردووە و بە گۆرانییەکانی جوانی ئەم بوارەش خزمەتی کلتور و هونەری گەلەکەی کردووە. بەتایبەتی لەساڵای هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەگەڵ تیپی موزیکی پاشای گەورە چەند بەرهەمێکی نەفیس تۆمار کردووە کە هەتا ئەمڕۆش لەدڵ و گوێی خەڵکدا دەژین، وەک: مەیلی بێستان، ئەڵێم برۆم لەشارەکەت، بەجێت دێڵم.
لەمیانەی سرودە نەتەوایەتییەکانی، ئەمانە بەرچاوترینیانن:
گوڵی خوێناوی سرودی بیر و خەیاڵی شەهیدان، وەفاداران، پیرۆزکردنی پەیمانی نیشتیمانی، یەکگرتوویت لەبیربێ دەسا هێزت زیاتر بێ، هاندانی یەکگرتووی گەل، نەورۆز، ئەڵقەی نەتەوایەتی و سەرسالی کوردی، مانگە شەو، شیعر و موسیقای دڵسۆز، دەنگ هەڵێنە، بۆ دواجارە بەجێت دێڵملێرەدا، وەک وەفایەک بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەم هونەرمەندی گەورە، دیلۆمانەترین سوپاس و ستایشمان پێشکەش دەکەین. هیوامان هەیە کە:
وەزارەتی ڕۆشنبیری و ناوەندە هونەرییەکان و هاوکاری بن بۆ تۆمارکردنی چەندان بەرهەمی ناوازە و نەفیسی ئەم هونەرمەندە ئاسانکاری بۆ سازکردنی کۆنسێرت لەشارە جیاجیاکانی کوردستان.
