​بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ، نووسەر و ڕۆماننووسی گەورە و دیاری گەلەکەمان (حسێن عارف) مان پێگەیشت و تەواو نیگەران بووین چونکە ناوبراو خاوەن قەڵەمێکی زێڕین و هەڵوێستێکی کوردانە بوو، بەداخەوە شەوی رابردوو12ی ئاب، لە تەمەنی 90ساڵیدا لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی یەکجاری کرد.
​ناوبراو (حسێن عارف عەبدولڕەحمان)، لە ساڵی 1936لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی یاسا بووە و وەک پارێزەر خزمەتی کردووە. جیا لە تێکۆشانی ئەدەبی و یاسایی، کەسایەتییەکی دیاری مێژووی سیاسی و پەرلەمانیی کوردستان بوو، وەک ئەندامێکی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، هاوشانی چەند پەرلەمانتارێکی تر هەڵوێستێکی مێژوویی نواند و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە ناو پەرلەماندا دژ بە شەڕی ناوخۆ دەستی بە مانگرتن کرد.
​لە بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبیشدا، مامۆستا حسێن عارف یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی «گرووپی ڕوانگە»، کە ڕەوتێکی نوێخواز و وەرچەرخانێکی پێشەنگ بوو لە مێژووی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردیدا.
​کۆچکردوو خاوەنی خەرمانێک بەرهەمی ناوازە و بەپێزە لە بواری ڕۆمان، چیرۆک و لێکۆڵینەوەدا، لە دیارترینیان:
​ڕۆمانی شار
​چای شیرین (سەرجەم چیرۆکە کورتەکان)
​ڕۆمانی گەلەگورگ
​شانۆگەری جەنابی جانەوەر
​چیرۆکی هونەریی کوردی
​بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی
​لە کۆڕی خەباتا (چیرۆک لە بەرهەمی دوای شۆڕش)
​بەو بۆنە خەمناکەوە، مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو، جەماوەری ڕۆشنبیران، نووسەران و تەواوی گەلی کوردستان دەکات.
​یادی مامۆستا حسێن عارف هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
​مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی 
شیوعی کوردستان
١٢ی ئاب


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا