بەبۆنەی ٨٠ هەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان بە بروسکەیه‌كی پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات .


بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی


سڵاو و ڕێز.....

بەبۆنەی ٨٠ هەمیین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتان (پارتی دیموکراتی کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و سەرکردایەتی و ئەندامانتان دەکەین.

ئەم یادە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵۆزی و تەحەددای گەورەدایە. وەک هێزێکی سەرەکی و کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمدا، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی گەورەتان لەسەرشانە بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.

ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، لە کاتێکدا جەخت لەسەر بەهێزبوونی پەیوەندییەکانمان دەکەینەوە، پێمان وایە قۆناغەکە دەخوازێت هەمووان پێکەوە بە گیانێکی نیشتمانییەوە کار بکەین بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکان، بە تایبەت پەرلەمانی کوردستان و هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە بتوانێت خواستەکانی هاووڵاتیان بەدی بهێنێت.

هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.


مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
١٦ی ئابی ٢٠٢٦

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا