
ژووری هەواڵ
هەرچەندە جارێکیتر ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە،ئێرانیش هێرش ناکاتە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەناوچەکە، بەڵام ئێران بەردەوامە لە هێرشە درۆنیەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان.
ئەمە جگە لەوەی لە دوایین هێرشەکانی نێوان ئەو دوو ووڵاتە، ئێران تاکە مووشەکێکیشی ئاراستەی ئیسرائیلی دووژمنی سەرسەختی نەکردووە، بەڵام ئەوەی جێگای سەر سوڕمانە ئێرانی دراوسێ، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، کە لە ۲٨ی شوباتی ئەمساڵ دەستیپێکرد،تا ئێستا هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕانەگرتووە، تەنانەت لە کاتی ئاگربەستیشدا لەگەڵ ئەمریکا، ئێران هێرشیەکانی بۆ سەر هەرێم ڕانەگرتووەو بەپێچەوانە چڕتری کردووەتەوە.
لەو هێرشانەدا ژمارەیەک لە پێشمەرگەو هاووڵاتی مەدەنی شەهیدو برینداربوونە و زیانی ماددی گەورەشیان لێکەوتووەتەوە.
ئەم هێرشانەی ئێران بۆسەر هەرێم لەکاتێکدایە، کە هەرێم لەو جەنگەدا بێلایەنی خۆی پاراستووە و ڕێگەی نەدا سنورەکانی ببنە هەڕەشە بۆسەر ئێرانی دراوسێ، کەچی ئێران هەموو یاسا نێو دەوڵەتی و عورفی دراوسێتی پێشێل دەکات.
