رێگای كوردستان


لە پێشھاتێکی مەترسیداردا، فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا هەڕەشەی توند لە کوەیت و بەحرەین دەکات و ڕایگەیاند، ئەو کەشتی و نەوتهەڵگرانەی لە سنووری ئەو دوو وڵاتەن دەکرێنە ئامانج.
دەقی هەڕەشەکەی سوپای پاسداران
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ئاگادارییەکەدا دەڵێت:
"بەپێی ئاژاوەگێڕییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ئامانجگرتنی چەند نەوتهەڵگرێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاگاداری سەرجەم نەوتهەڵگرەکان لە سنووری کوەیت و بەحرەین دەکەینەوە کە میوانداریی ئەم تیرۆریستانە دەکەن و شەریکن لە ئاژاوەگێڕییەکانیاندا، بەپەلە کەشتییەکانیان چۆڵ بکەن، چونکە دەکرێنە ئامانج."
هۆکاری گرژییەکان
ئەم هەڕەشەیە دوای زنجیرەیەک هێرش دێت لە ناوچەی کەنداودا:
•    هێرشی یەکەم: کەمێک پێش ئێستا، ئاژانسی هەواڵی (تەسنیمی) ئێرانی بڵاوکردەوە کە نەوتهەڵگرێکی بچووکی وڵاتەکەیان لە مەودای چوار میل لە دوورگەی خارگ لە کەنداو، کراوەتە ئامانجی هێرشێکی موشەکیی هێزەکانی ئەمریکا.
•    هێرشی دووەم: دوا بەدوای ئەوە، هەواڵنێری (سابرین نیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە کەشتییەکی دووەمی ئێرانیش لە لایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا