ژووری هەواڵ

​بە درووشمی (زمانی دایک ناسنامه‌مانە)، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی فراوان لە شەقامەکانی شاری قامشلو لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو. 
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە دژی پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە پرۆسەی پەروەردەی سوریادا و کەمکردنەوەی پشکەکەی بۆ چەند کاتژمێرێکی هەفتانە هاتە ئاراوە، کە ئەمەش توڕەیی و نیگەرانی لێكەوتووەتەوە.

چاودێرانی چاودێرانی سیاسی گومان لە نیازی ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی دەکەن لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان، بڕیاری کەمکردنەوەی پشک و کاتژمێرەکانی خوێندنی زمانی کوردی، لەلایەن ناوەندە چاودێرەکانەوە وەک سەرەتای دروستبوونی ئەو گومانانە دەبینرێت، ئەمەش هۆشداری دەدات لەسەر مەترسی دووبارە توندبوونەوەی کێشە نەتەوەییەکان و بەرتەسککردنەوەی زیاتری مافە فەرهەنگی وپەروەردەییەکان لەناو ناوچە کوردییەکاندا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا