رێگای كوردستان


دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنن" پڕۆسەی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد تەواو بووە و چاوەڕوان دەکرێت پارەی مووچەکان لە هەفتەی داهاتوودا ڕەوانە بکرێت". 
جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا قسەی بۆ میدیاکان کرد و ڕایگەیاند" پڕۆسەی دابینکردنی مووچەی مانگی هەشت لە بەغداد کۆتایی پێهاتووە و ئێستا پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ دەست بە ناردنی پارەی مووچەی هەرێم بکات". 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر پارەکە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە نەنێردرێت، ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. 
لە لایەکی دیکەوە، زیرەک زێباری ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە" ڕەزامەندی بۆ ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە و ڕێکارەکانی ناردن و دابینکردنی پارەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردووە". 
زێباری وتیشی" چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت". 
حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە، جگە لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە، داوای نووسراوی وەزارەتی نەوتی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە پابەندییەکانی هەرێم پشتڕاست بکاتەوە.
مانگی ڕابردووش لیستی مووچە لە ٢٢ی تەموز لەلایەن هەرێمەوە نێردرا و لە ١٧ی ئاب، دوای لێبڕینی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی، بڕی ٨٣٠ ملیار و ٧٨٢ ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نێردرا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا