
سەرەڕای هەواڵە هیوابەخشەکان کەچی ١٢ ڕۆژ لە مانگی ٩ ڕۆیشتووە بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێم نەگەیشتووە و هاوڵاتییانی مووچەخۆر هەروا لە چاوەڕوانیدان بە گشتی ٤٢ ڕۆژە مووچە وەرنەگیراوە.
بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەی مووچە بنێردرێت.
دوای ئەوەی رێكارەكانی ناردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو كرا و وەزیری دارایی عێراق بە فەرمی واژووی لەسەر ناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرد و چاوەڕوان دەكرێت ڕەوانەكردنی پارەكە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بنێردرێت.
بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ ناردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و گواستنەوەی بۆسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابوری
.
لە لایەكی ترەوە، بڕیاری ناردنی پارەكە بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی ڕابردوو دەبێت، بە جۆرێك حكومەتی فیدراڵ بە لێبڕینی ١٢٠ ملیار دینار لە كۆی گشتی شایستەكان، مووچەی ئەم مانگە ڕەوانەی هەرێم دەكات
.
سەبارەت بە دۆخی دارایی و دابینكردنی نەختینەش، بەرپرسانی حكومەتی عێراق ئاشكرایان كردووە كە سیولەی پێویست و پارەی بەردەست لە خەزێنەی دەوڵەتدا هەیە بۆ دابینكردنی مووچە، بەمەش هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندا ناهێڵێتەوە
.
لای خۆیەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەكاری كردووە بۆ هاتنی پارەكە و راگەیاندنی لیستی مووچە، دوای گەیشتی پارەكە ڕاستەوخۆ خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.
