
ئهمرۆش له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهیان بهوه كردووه: دژی هێرشی هێزه توندڕهوهكانی ئهحمهد شهرع، بە ئەركی خۆمان دەزانین، بانگەوازی هەموو ڕێكخستنەكانی حزب و هاونیشتمانییان بكەین، بۆ درێژە پێدان و فروانكردنی خۆپیشاندانەكان بۆ بەردەم قونسڵخانەكان و مانگرتن و چالاكی ڕاستەوخۆ.
هاوكات له دوێنێوه ژمارەیەکی زۆر له هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و كوردانی باكوور، وهك هاوكاری و پاڵپشتی بەرەو ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەرێکەوتوون و له سنوورهكان پهڕینهوه. دەم پارتیش کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی لە پەرلەمانی تورکیاوە گواستەوە بۆ سنوری ڕۆژئاوای کوردستان.