
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ٨ی ٢٠٢٦، لە شاری هەولێر کۆنفرانسێکی پەروەردەیی بە ناونیشانی (ژیانێکی شایستە بۆ مامۆستایان، بنەمای سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردەیە)، لەلایەن ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانەوە، لە هۆڵی مەکتەبی سکرتارییەتی (ی.م.ک)بەڕێوەچوو..
لە کۆنفرانسەکەدا، کۆمەڵێک پسپۆڕ و شارەزای بواری پەروەردە بەشدارییان کرد و لە ڕێگەی دوو پانێلەوە، ئاڵەنگاری و کێشەکانی نێو پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن هەروەها لەسەر گرنگییەکانی دابینکردنی ماف و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی مامۆستایان و، باشترکردنی ژینگەی کاری ژیانیان و کاریگەریی ئەم هەنگاوانە لەسەر کوالێتیی پرۆسەی فێرکردن و فێربوون گفتوگۆ و بۆچوونیان خستەڕوو.
بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە مامۆستای بەهێز و ئارام، بنەمای پەروەردەیەکی بەهێزە و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ژینگەیەکی گونجاو بۆ مامۆستایان، تەنها مافێکی پیشەیی نییە، بەڵکو یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی پەرەپێدانی توانا زانستی و پیشەییەکان و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و بەرپرسیار لە کۆمەڵگەدا.






