
کاتژمێر ۱۰:۰۰ شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی وەحدەی ناحیەی جەلەولا، بەهۆی تەقینی غازەوە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا دایکێک و سێ منداڵی سوتان و دواتر منداڵەکان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی،کەس وکاری ۳ منداڵەکە رێگای كوردستانى ، یان داوە، ڕووداوەکە کاتژمێر ۱۰ی شەوی ڕابردوولەگەڕەکی وەحدە ڕوویداوە، دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی گشتی جەلەولا. منداڵێکیان گیانی لەدەستدا و دوو منداڵەکەو دایکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دیالەکراون.
سەرچاوەکە،وتی : بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ، دوو منداڵەکەی دیکە گیانیان لەدەستداوە و دایکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

