ژووری هەواڵ

لە کاتێکدا ئەمڕۆ ناوەڕاستی مانگی ئابە و سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگانەی تەمووزیان وەرگرتووە، کەچی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی ئەو مانگەیان وەرنەگرتووە و هیچ گرەنتییەکیش نییە کە بەغدا لەم هەفتەیەدا پارەی مووچە بنێرێت.
​بەپێی ووتەی پەرلەمانتاران، تا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، تەنها بڕی ٦٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێم بەردەست بووە، کە بۆ پڕکردنەوەی کۆی پێداویستییەکان بە ڕێژەی ٢٤٠ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە. 
لەلایەکی ترەوە، جەمال ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە ١٨ تا ٢٢ی مانگ مووچە خەرج بکرێت، ئەم پێشبینیە ئەوە دەردەخات، کە ئەگەر تا پێنجشەممە پارەکە نەگات، ئەوکات بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەوە، پرۆسەکە بۆ ٢٣ و ٢٤ی مانگ دوادەکەوێت.

سەرچاوەی ژیانی مووچەخۆران تەنها مووچەکەیانە، کە هیچ کاتێک کاتی دابەشکردنی جێگیر نییەو مانگانە لە وادەی خۆی بۆ چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت، ئەمەش ژیان و گوزەرانی مووچەخۆرانی زیاتر قورس کردوە.
دەسەڵاتدارانی هەرێمیش لە ئاست دواکەوتنی مووچە و ژیانی خەڵک خۆیان بێدەنگ کردووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا