بەسەرپەرشتی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هاوڕێ ئەبوکاروان و لەبەرڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەو کۆمیتەی ناوەندی حزبمان، کۆمیتەی سوید کۆبوونەوەیەکی فراوانی رێکخست بۆ هاوڕێیان و دۆستانی حزب.
کۆبوونەوەکە کە ژمارەیەکی بەرچاو لەهاورێیان و دۆستانی حزب بەشداربوون تیایدا بەسروودی ئینتەرناسیۆنال دەستی پێکرد و هاوڕێ ئاسۆی لاوان بەناوی هاورێیانی کۆمیتەی سوید و مەڵبەندی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی حزبمان بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد وبەخولەکێك بێدەنگی ڕێزلەیادی شەهیدان وهاوڕێیانی کۆچکردوو گیرا، هەروەها پرسەی سکرتێری پێشووتری حزب هاوڕێ کەمال شاکرڕاگەیاندرا.
سکرتێری کۆمیتەی سوید ئامانج وبابەتی کۆبوونەوەکەی ڕوونکردەوەو بەکورتی مێژووی ڕێکخراوەکە و ڕۆڵ بەشداریەکانی هاوڕێیانی سویدی لە کۆنگرەکان وتێکۆشانی گشتی حزبدا باسکرد.
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هاوڕێ ئەبوکاروان باسێکی بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکەی کردو هەڵوێستی حزبی دژی شەڕو سیاسەتی ووڵاتە زلهێزەکان ڕوون کردەوە، هەروەها باسی کۆنگرەی هەشت و بەجێهێنانی بڕیارەکانی کرد کە کۆمەڵێك گۆڕانکاری وبەرەوپێشچوونی هەستپێکراوی  هێناوەتە ئاراوە. هەرلەمیانەی قسەکانیدا داوای حزبی دووبارەکردەوە بۆ زیاترهاوئاهەنگی وهاوپشتی، لەلایەن دۆستان وهاوڕێیانی دوور لەڕێکخستنەکان، تا سوود لەهەموو تواناو ڕەخنەوپێشنیارەکان ببینرێت بۆپەرەپێدانی تێکۆشانی حزبمان.
دواتر ئامادەبووان بەپرسیارو ڕەخنەو پێشنیارەکانیان بەشداریەکی کارایان کرد لە گفتووگۆکاندا، پاش وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و ڕوونکردنەوەی پێویست هاوڕێ ئەبو کاروان بەڵێنیدا بە ئامادەبووان کە سەرجەمی ڕەخنەو پێشنیارەکان لە لایەن سەرکردایەتی حزبەوە تاوتوێ دەکرێت ودەبێتە بنەما بۆ داڕشتنی سیاسەتی حزب.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاوڕێ دایکی تارا چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانینی هاوڕێیانی سویدی پێشکەش بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی کرد.
ستۆکهۆڵم ١٩/٩

 

 

No photo description available.

May be an image of studying

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

May be an image of text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا