
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ سوید، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، هاوڕێ(ئەبو کاروان) بەیاوەری هاوڕێیانی کۆمیتەی سوید سەردانی سەرکردەی شیوعی و تێکۆشەری ناوداری کوردستان و عێراق هاوڕێ ئیبراهیم سۆفی مەحمود (ئەبوتارا) ی کرد و لەلایەن هاوڕێ و خانەوادەکەیەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، هاوڕێ ئەبو تارا کە بە نیوەڕۆ خوانێک میوانداری هاوڕێیانی کرد وێڕای سوپاس وپێزانینی بۆ وەفاو بەسەرکردنەوەی، سڵاوی بۆ هەموو هاوڕێیانی حزب نارد و شانازی خۆی بە مێژوو بەردەوامی کاروانی خەباتی حزبی شیوعی کوردستان دووپات کردەوە.
هاوڕێ ئەبوکاروان و هاوڕێیانی ئامادەبوو کۆمەڵێک بیرەوەری سەردەمی پێشمەرگایەتی و قۆناغەکانی دواترو هەڵوێستە سیاسیە بەرچاوەکانی هاوڕێ ئەبوتارایان وەبیرهێنایەوەو ڕۆڵی هاوڕێیان لە هەموو بووارەکاندا بەرزنرخاند.
لەلایەکی ترەوە، هاوڕێ(ئەبو کاروان) بەیاوەری هاوڕێیانی کۆمیتەی سوید سەردانی میمکە خەیری هاوسەری هاوڕێی کۆچکردوو (ئەحمەد ڕەجەب)یان کرد ولەنزیکەوە لە هەواڵ وتەندروستیان پرسی. سەردانەکە کەبەئامادەبوونی بەشێک لەخانەوادەی هاوڕێ ئەحمەد ڕەجەب و لەکەشێکی پڕ یادگاری و وەفای هاوڕێیانەدا بەڕێوەچوو بووە جێگەی خۆشحاڵی میمکە خەیری و شانازی خۆی بەهاوڕێیانی حزب دەربڕی.



