
لە کاتێکدا باسی لابردنی باج لە سەر گۆشتی سوور، مریشک، هێلکە و پەتاتە و پیاز ، دەکرێت نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لە هەولێر گەیشتە ٢٥ هەزار دینار و هەفتەی ڕابردوو بە ٢٢ تا ٢٤ هەزار بووە.
هەڵمەت هەمزە بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر، ڕایگەیاند، بەهۆی داشکانی بەهای دینار بەرامبەر دۆلارەوەیە و چاوەڕوان دەکرێ زیاتریش بەرزبێتەوە.
ناوبراو وتیشی نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بە زیندەقەپان گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٥٠٠ دینار و لەچاو ڕۆژانی ڕابردووە هەزار و ٥٠٠ دینار زیادی کردووە. هەروەها تا دەگاتە دەستی هاووڵاتی بە ٢٥ بۆ ٢٦ هەزار ساخ دەبێتەوە.
