لە کاتێکدا باسی لابردنی باج لە سەر گۆشتی سوور، مریشک، هێلکە و پەتاتە و پیاز ، دەکرێت نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لە هەولێر گەیشتە ٢٥ هەزار دینار و هەفتەی ڕابردوو بە ٢٢ تا ٢٤ هەزار بووە.
هەڵمەت هەمزە بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر، ڕایگەیاند،  بەهۆی داشکانی بەهای دینار بەرامبەر دۆلارەوەیە و چاوەڕوان دەکرێ زیاتریش بەرزبێتەوە.
ناوبراو وتیشی نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بە زیندەقەپان گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٥٠٠ دینار و لەچاو ڕۆژانی ڕابردووە هەزار و ٥٠٠ دینار زیادی کردووە. هەروەها تا دەگاتە دەستی هاووڵاتی بە ٢٥ بۆ ٢٦ هەزار ساخ دەبێتەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا