پارتی  و یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، وەڵامی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕاگەیەندراوی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانیان دایەوە و جەختیان کردەوە کە هەر ڕێوشوێنێک لە دەرەوەی دەستوور دژی هەرێم بگیرێتەبەر نایاساییە و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورن، هاوکات داوای دیالۆگیان کرد و بڕیاری تاکلایەنەیان بە زیان بۆ سەقامگیریی عێراق وەسف کرد.
​ئەم یەکهەڵوێستییەی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە، کە ماوەی دوو ساڵە بەهۆی قووڵبوونەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوان خودی پارتی و یەکێتی، کارەکانی پەرلەمان پەکخراون، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دواکەوتووە و هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی دەکرێت. 

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا