کـۆیـە / ڕێگای کوردستان


​ ڕۆژی سێشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەریی و شایستەدا لە شاری کۆیە، تەرمی تێکۆشەری شیوعی و پێشمەرگەی دێرین و زیندانیی سیاسی، هاوڕێ ( حەسەن کاکە) دوای هێنانەوەی لە تاراوگە، بە خاك سپێردرا.
​تێکۆشەری کۆچکردوو، دوای تەمەنێك لە خەبات و قوربانیدان لە پێناو نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیاردا، ڕۆژی ١٧ـی ئەم مانگە لە تاراوگە و لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە باوەشی نیشتمان.
​ڕێـوڕەسـمـی بـەخـاك سـپـاردنـەکـە بـە ئـامـادەبـوونـی هـیـوا عـومـەر جـێـگـری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی کوردستان، سکرتێر و ئەندامانی مەڵبەندی هەولێر و کۆمیتەی کۆیەی حزب، حاکم تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیە، نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکانی  کوردستانیی، کەسوکار و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو، لە گـۆڕسـتـانی کـەکـۆن ( قـشـڵـە ) بەڕێوەچوو.
​لـە مـیـانـی مـەڕاسـیـمـەکـەدا، هـەریئەك لـە وتـاری حـزبـی شیوعی کوردستان لەلایەن هیوا عومەر، وتاری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان لەلایەن حەمە ڕەشید قەرەداغی سەرۆکی کۆمەڵە پێشکەش کران.
 لە وتارەکاندا تیشك خرایە سەر مێژووی پڕ سەروەری، خەبات و خۆڕاگریی هاوڕێ حەسەن کاکە لە قۆناغە سەختەکانی کاری ڕێکخستن، پێشمەرگایەتی و نێو زیندانەکاندا.
​لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا، لەلایەن ئامادەبووانەوە تـاجەگـوڵینەی ڕێـز و وەفا لەسەر گڵکۆی تێکۆشەری کۆچکردوو دانرا.

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

No photo description available.

May be an image of one or more people

 

 

 

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا