ژووری هەواڵ


دوای بڕیاری دادگای پاریس و ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان، دەسەڵاتی هەرێم لە قۆناغە یەکەمەکاندا بە بیانووی جۆراوجۆر ڕەتی دەکردەوە نەوت ڕادەستی ناوەند بکات، بەو هۆیەشەوە کێشەی بڕین و دواکەوتنی مووچە لە بەغداوە سەری هەڵدا. 
دواتر لە ژێر گوشاردا هەرێم ناچار بوو نەوت ڕادەست بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام لیستی مووچەی بە نارێکی دەنارد یان بە مەبەست دوای دەخست.
بەڵام ​سەڕای ئەوەی بەغدا بە تەواوی کێشە و تێبینییەکانی سەر لیستی مووچەخۆرانی چارەسەر کرد، کەچی بەرپرسانی هەرێم بەردەوام بوون لە دواخستنی ناردنی داهاتی ناوخۆ، ئەم لایەنە وەک کارتێک بەکار دەهات کە سەرەنجام هەموو ئەمانە کۆدەبوونەوە و دەبوونە هۆی دروستکردنی قەیران و پەکخستنی کاتی دابەشکردنی مووچەو تێکدانی گوزەرانی مووچەخۆران و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ.
​ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە قۆناغێک کە  ئەرکی سەرەکی ئەم حکومەتە لە پرسی مووچەدا تەنها کورت بووەتەوە لە ناردنی لیست بۆ بەغدا و بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕۆڵێکی راستەقینە لە دابینکردنی شایستە داراییەکاندا بگێڕێت. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا