ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی "نیوزسۆشیاڵ -NewsSocial"، یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد لە زانکۆکانی عێراقدا لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی حکومیدا ڕادەگەیەنن

بەغدا – کانونی دووەمی 2026

کۆمپانیای ئاسیاسێڵبۆ پەیوەندییەکان و ڕێکخراوی هاریکاری"نیوزسۆشیاڵ"، ئەمڕۆهاوبەشییەکی ستراتیژی درێژخایەنیانلە ژێر سەرپەرشتی حکومەتی عێراق ڕاگەیاند، بە ئامانجی بنیاتنانیسیستەمێکی پێشکەوتوویژیریی دەستکردی نیشتمانی لە عێراقبە ناوی "مەنارە". ئەم دەستپێشخەرییەبە پرۆژەی "سیستەمیمەعریفی زیرەک و ژیریی دەستکرد لە زانکۆکانی عێراق" دەستپێدەکات، کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بە وردی چاودێری دەکرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن نووسینگەیڕاوێژکاریی سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری زانستی و ئەکادیمی و ژیریی دەستکرد سەرپەرشتی دەکرێت.

لەسەر بنەمای ئەوڕاستیەی کە زانکۆکان "ئامرازیسەرەکین بۆ گەشەپێدانی ئابووری"، ئاسیاسێڵ و نیوزسۆشیال کاردەکەن بۆ ئەوەی زانکۆکانی عێراقببنە سەنتەری پڕۆژەی نیشتمانیبۆ ژیریی دەستکرد، کە پنیاتنانی ئابووریی مەعریفیپێشکەوتوو دەبەستێتەوە بە چەسپاندنی سەروەریی دیجیتاڵیی عێراق، هەروەها بەشداریکردن لە پێکهێنانی پیشەسازییژیریی دەستکردی عەرەبی کە کاریگەر بێت لە جیهاندا.

پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنیباڵای ڕاوێژکاریی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی هاریکاری نیوزسۆشیال سەرپەرشتی دەکرێت. بە هۆی ئەم پێکهاتەیەوە، پرۆژەکە بڕیاڕدانیحکومی لە باڵاترین ئاستدا و شارەزایی ئەکادیمی و توانا تەکنیکییە هاوبەشەکان و ژێرخانی نیشتمانی پەیوەندییەکان و داتاکان پێکەوە کۆدەکاتەوە.

ئامانجی پڕۆژەکە ناساندنی(سیستەمی مەعریفی و سەرچاوە زنجیرەییەکانی بەرهەمهێنان لە ڕێی ژیریی دەستکردەوە"CAIR")ـە لە زانکۆکانی عێراق، هاوشانی پێکەوەبەستنەوەیان تا پێکهێنانی تۆڕێکی نیشتمانی کەهەتا سەد زانکۆ و ناوەندی توێژینەوە لەخۆبگرێت. سیستەمەکەهەڵدەستێت بەمانەی خوارەوە:

  • لەخۆگرتنی نیشتمانی بە تەواوی لەناو ناوەندە زیرەکەکانی داتا ئاسیاسێڵ، دەستەبەرکردنی سەروەریی دیجیتاڵیی و ڕێگریکردن لە دەرچوونی داتا ئەکادیمییەکانبۆ دەرەوەی عێراق.
  • بەکارهێنانی پلاتفۆرمی کۆمپیوتەری و ژیریی دەستکردپێشکەوتوو، کە پشتگیری زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزیبکات، و توانای فراوان بوونی هەبێت بۆ بنیاتنانی مۆدێلی زمانی نیشتمانی لە داهاتوودا.
  • سیستەمیCAIR بۆ هاوکاری نێوان مرۆڤ و ئامێر، کەژیریی دەستکرد دەکاتەئەندامێکی چالاک لە پرۆسەی توێژینەوە و پەروەردەییدا، نەک جێگرەوەی مرۆڤ.
  • سیستەمیDAIR بۆبە دیجیتاڵکردنی پێشکەوتوو، توانای داخڵکردنی سەدان بەڵگەنامەی هەیە لەیەک کاتدا هەروەها گۆڕینی بۆ ناوەڕۆک کە بتوانرێت گەڕان و شیکاری ئەنجام بدرێت تیایدا، کە پڕۆژە نیشتمانییە گەورەکانی وەک "یادگەی نیشتمانیی عێراقی" و "یادگەی ئەکادیمیی نیشتمانی" کارا و بەتوانا بکات.

پڕۆژەکە، تەنها پەرە بە ژێرخانی زانکۆکاننادات، بەڵکو بناغەی پیشەسازیژیریی دەستکردیعێراقی دادەنێت،لە ڕێی:

  • بەتواناکردنی توێژەران و خوێندکاران و کۆمپانیاتازە پێگەیشتووەکان بۆ دەستگەیشتن بە ناوەڕۆکی زانستیی قووڵ بە زمانەکانی خۆیان.
  • بنیاتنانی نەوەیەکی نوێ لە ئەندازیار و توێژەر لە بواریژیریی دەستکرد-دا لە زانکۆکانی عێراقدا.
  • پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانیژیریی دەستکرد کە دەتوانرێت هەناردەیوڵاتانی تری ناوچەکە و باشووری جیهان "گۆی زەوی" بکرێت.
  • پێکەوە بەستنی پرۆژەی"یادگەی نیشتمانیی عێراقی" بە ژینگەی زانکۆییەوە،ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی مێژووی مۆدێرن بە سەرچاوەیەک بۆ بنیاتنانی مۆدێلێکی زمانەوانی عەرەبی دابنرێت کەڕەگ و ڕیشەی لە کولتوری ناوخۆییدا هەیە.

ئەم پڕۆژەیە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکیڕیشەیی دەکات لەڕۆڵی زانکۆ عێراقییەکاندا، و لە دامەزراوەی پەروەردەیی تەقلیدییەوە دەیانگۆڕێت بۆ بزوێنەری سەرەکیی ئابووری دیجیتاڵی،و ناوەندی بەرهەمهێنانی زانست و ژیریی دەستکرد، هەروەهاپێکەوە بەستنی توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆبە پێداویستییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگادا.

بەم بۆنەیەوە، بەڕێز فاروق مستەفاڕەسوڵ سەرۆک و دامەزرێنەریکۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکانڕایگەیاند:

"چیتر ڕۆڵی کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکانتەنها دابینکردنی ژێرخانی پەیوەندییەکان نییە، بەڵکو بنیاتنانی ژێرخانیمەعریفە و ژیریی دەستکرد بووەتە بەشێک لە بەرپرسیارێتی نیشتمانییمان. ئێمە دەمانەوێت سەنتەرەزیرەکەکانی داتاکانی ئاسیاسێڵ ببنە سەکۆیەک بۆ دەستپێکردنی داهاتوویەکی نوێ بۆ گەنجانی عێراق، نەک تەنها ژێرخانێکی تەقلیدی کارپێکردن."

هەروەها دکتۆر عەلی ئەلعەسەم دامەزرێنەر و بەڕێوەبەریڕێکخراوی هاریکاری نیوزسۆشیاڵ ڕایگەیاند:

"نیوزسۆشیال سیستمیCAIR و DAIRـی پەرەپێداوە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئامێرەکان لەسەر بنەمای هاوکاری و خزمەتکردنی کۆمەڵگا. هاوبەشیکردن لەگەڵ ئاسیاسێڵ و حکومەتی عێراقڕێگەمان پێدەدات ئەم مۆدێلە لەسەر ئاستی نیشتمانی جێبەجێبکەین و بیبەستینەوەبە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەک پڕۆژەییادگەی نیشتمانیی عێراقی و پەرەپێدانی مۆدێلی زمانی عەرەبی و کوردی کەڕەگیان لە مەعریفەی عێراقدا هەیە".

پرۆفیسۆر د.حەیدەر عەبدولزەهد،بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کاروباری زانستی، دووپاتی کردەوە کە:

"ئێمە بە پەرۆشەوە کاردەکەین بۆیەکخستنی تواناکانی کەرتی گشتی و تایبەت بۆ پەرەپێدانی ئابووری دیجیتاڵیی و مەعریفی لە عێراق،کە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگای حکومەتی عێراق بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵیی، بۆ ئەوەی عێراق ببێت بە ژینگەیەکی دیجیتاڵیپارێزراو و پتەوی بەردەوام. هەروەها ئەم پڕۆژەیە وەکدرێژکراوەیەکی ستراتیژی هەوڵەکان بۆ پاراستنی مێژوو و مەعریفەی نیشتمانی کار دەکات لەڕێگەیبە بەڵگەنامەکردنی سیستماتیکیدیجیتاڵیبۆ کولتوور و بەرهەمهێنانی زانستیعێراقی لەناو زانکۆکاندا".

پرۆفیسۆر دکتۆرزیا ئەلجومەیلی،ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری زانستی و ئەکادیمی و زیرەکی دەستکرد ئاماژەی بەوەدا:

"ستراتیژی عێراقبۆژیریی دەستکردلەسەر بنەمای هاوردەکردنی چارەسەریی ئامادەهەنگاو نانێت، بەڵکوبە بنیاتنانی توانا نیشتمانییەکان و بەستنەوەیمەعریفەی ئەکادیمی بە ئابووریڕاستەقینەوە بنیات نراوە. ئەم پرۆژەیە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی پراکتیکیگەورە دەکاتبەم ئاڕاستەیە، هەروەها تەواوکەرێکی سروشتییە بۆ پڕۆژەی پاراستنی میراتی مێژوویی و مەعریفی، و بە بەڵگەنامەکردنی دیجیتاڵی مێژوو و کولتوور و مەعریفەی عێراقیو بەستنەوەییادگەی نیشتمانیی بەسیستەمی زانکۆیی و توێژینەوەی مۆدێرن.

ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی هاریکاری نیوزسۆشیال، بناغەی هاوبەشییەکی ستراتیژی درێژخایەن دادەنێن کە زانکۆکانی عێراق دەکاتە ناوەندێک بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکیمەعریفی پێشکەوتوو، هەروەها دەرگایەکلەبەردەم عێراق دەکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتەیاریزانێکی کاریگەر لە داڕشتنی داهاتوویژیریی دەستکرد لە ناوچەکە و جیهاندا، و دەبێتەچرایەک بۆ هاوکاری نێوان وڵاتانی باشووری جیهان "گۆی زەوی" لەم بوارە گرنگ و زیندووەدا.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015ـەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com

دەربارەی ڕێکخراوی هاریکاری "NewsSocial":

ڕێکخراوی هاریکاری "NewsSocial"،ڕێکخراوێکی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایە لە بەریتانیا تۆمارکراوە. کار دەکات بۆ دیزاین و پەرەپێدانی پلاتفۆرمەکانیژیریی دەستکرد بۆپاڵپشتی کردنیبیرگەی بەکۆمەڵ، و هاوبەشیکردنیمەعریفە و هاریکاری دامەزراوەیی. سیستەمەکانیCAIR و DAIRپەرەی پێدراوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیدامەزراوەو کۆمەڵەکان کە پێویستیان بە چارەسەرییمتمانەپێکراوی ژیریی دەستکردە، لە چوارچێوەی حوکمڕانی پێشکەوتوو،هەروەها بەڕێوەبردنیپتەوی بەردەوام و درێژخایەنی داتا.

(این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید)


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا