
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە درۆن ومووشەک هێرشکرایەسەر پارتی ئازادی کوردستان و بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی حزبە "هێرشەکە لە لایەن ئێرانەوە" بووە و " شەهید و برینداری" لێکەوتووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لەڕاگەیەنراوێکدا نوسیویهتی، "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشهممه، بارەگایەکی سوپای میللیی کوردستان، بۆ جاری چەندەم، بەموشەکو درۆن لەلایەن ئێرانەوە هێرشیکرایەسەر".
راشیگەیاندووە "بەداخی گرانەوە لەم پەلامارە ، محەممەد ساڵح محەممەدی ناسراو بەنەبەز، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستانو ئەندامی یەکەی لۆجستیکی سوپای میللیی کوردستان، گیانی بەختکردو چوە ڕیزی کاروانی شەهیدان".
ههر لە ڕاگەیەنراوەکەدا، پاك ئاشكرایكردوه، "ئەگەرچی شەهیدبونی خەڵکو هەڤاڵانمان لەسەر شەقامەکانی نیشتمانو لەسەنگەری پڕ شکۆی پێشمەرگەدا، دڵتەزێنو کەسەرهێنە، بەڵام دوژمنی داگیرکەر دڵنیادەکەین ڕۆڵەکانی کوردستان هەرگیز بەپەلامارو زەبروزەنگی ئەوان بەچۆکدا نایەنو ڕێگای ڕاماڵینی ئەوانو ئەستاندنی سەربەخۆیی پڕ ڕێبوارتر دەبێت".
بهگوێرهی ئهو زانیاریانهی ئاشكراكراون، هێرشه درۆنیو موشهكیهكه بۆسهر پاك، کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕویداوهو هەروەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" سەرەتا بەدرۆن هێرشکراوەو دواتر بەموشەکێک، لەئەنجامیشدا شەهیدێکو بریندارێک هەیه، بریندارەکەش بارودۆخی جێگیرە، بەڵام بەشێکی زۆری جەستەی سوتاوەو ناوی (هاوبیر سدیق)ە."