
شاری حەسەكەی كورد نشینی رۆژئاوا هاتنە سەرشەقامەكان و رایانگەیاند: خۆبەدەستەوەنادەن و شەهید بوون هەڵدەبژێرن.
لە بەرامبەر بانگەوازی گشتی بهرگریكردن کە لەلایەن ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرخۆدان راگهیهندرا، خەڵکی شاری حەسەکە لە ناوچەی جزیرە ڕژانە سەر شەقامەکان و چەکیان هەڵگرت بۆ بەرگریکردن لە شارەکەیان، ئهوان دهڵێن، تهسلیم نابین، یان شههیدبون یان سهركهوتن.
دانیشتوانی شارەکە هەڵوێستی خۆیان لەسەر هێرشەکان دەربڕی، هاوڵاتی ئیبراهیم حەسەن كه خهڵكی حهسهكهیه دهڵێت، چەکیان پێیە بۆ پاراستنی ناوچەکانیان له دوژمنان، ئەو دەستکەوتانەی بە خوێنی شەهیدان بەدەست هاتون دهپارێزن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەوان وەک کورد و لە چوارچێوەی بەرگری شەرعیدا پابەندن بە بەرگریکردن لە خاکەکەیان و لە مەترسی بەرکەوتنی هەر هێرشێکی ئەگەری لەلایەن بەکرێگیراوانی حکومەتی کاتی و بەکرێگیراوانی داعش کە ئارەزوی داگیرکردنی ناوچەکە دەکەن.
ئیبراهیم حەسەن بە ئاژانسی هاوار نیوز-ی وتوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان مرۆڤایەتی لە مەترسیدارترین تیرۆر لە جیهاندا بپارێزن، کە بەکرێگیراوانی داعش نوێنەرایەتیان دەکەن، بەڵام جیهان بێدەنگ وەستاوە لەبەرامبەر بەرکەوتنی کورد بە مەترسی جینۆساید.