
كەشناسێك پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن و كۆتایی ئەم هەفتەیە بەفربارین روو لە هەرێم دەكات.
دوێنێ شەو سارترین شەوەكانی ئەم مانگە بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە کەش جێگر دەبێت و ئاسمانی هەرێم ساماڵ ئەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلە بەرزدەبێتەوە و بەڵام پلەی گەرمی لەشەودا جێگیرەبێت و بەستن و بەستەڵەک بەردەوامەبێت ، بۆ رۆژی پێنجشەمە ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی شەودا پێشبینی ئەکرێت شەپۆلێکی بەفر بارین ڕووبکاتە ناوچەکە و سەرەتاش لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەستپێدەکات.
ئەو کەشناسە ئەوەشی خستەڕوو کە لەبەرەبەیانی رۆژی هەینیەوە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کە بەشێوەی بەفر بارینی مامناوەند ئەبێت و لەسەر سەرجەم ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و نەینەواو ئیدارەی راپەرین و سۆران و زاخۆ و باکوری ئیدارەی گەرمیان بەفر ئەبارێت و تا ئێوارەی رۆژی هەینی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت .