هاوڕێ کرێکار

 ئیوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی ئەشکەوتی بەکرێگیراوان بەڕێوەچوو، کە ڕاگەیاندنی ئازادی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان و نوسینگەی گەرمیانی هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان پێ هەستابوون.

مەراسیمەکە، لەهۆڵی ئازادی ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی  کوردستان بەڕێوەچوو، جەوهەر گەرمیانی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان و شاندێکی یاوەری و هیوا محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی حزب و ژمارەیەک لەنوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان و فەرمانگە حکومیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وژمارەیەک نوسەر و ڕۆشنبیری وکەسایەتی و هاوڕییانی ڕێکخستنەکانی کەلار وڕزگاری ئامادەبوون .

سەرەتای مەراسیمەکە بەچەند چرکەیەک ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان ڕاوەستان، پاشان بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان کرا و ژیاننامەی دلێر کەریم محەمەد خاوەنی ڕۆمانی ئەشکەوتی بەکرێگیراون.

لەبەشێکی دیکەی مەراسیمەکە هوشیار عەبدولعەزیز،نوسەر و ڕۆژنامەنووس خوێندنەوەی بۆ ڕۆمانەکە کرد، بەناونیشانی کاریگەری ئەدەب لەسەر دوخی سیاسی پێشکەشکرد و هەژار فەقی سڵێمانی ، سەرپەرشتیاری پەروەردەی و مامۆستای زانکۆ، لەسەر ڕەگەزەکانی ڕۆمان لەڕۆمانی ئەشکەوی بەکرێگیراواندا چەند سەرەنجێکی پێشکەشکرد، پاشان مامۆستا دلێر کەرێم لەسەر ڕۆمانەکەی بۆ ئامادەبووان دوا. 

لەدرێژەی مەراسیمەکەدا، ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی کوردستان و کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لقی گەرمیان و ڕاگەیاندی ئازادی چەپکە گولی ڕێزلێنانیان پێشکەش بەدلێر کەریم کرد و لەکۆتایدا ڕۆمانەکە بەسەرئامادەبوواندا دابەشکرا.

No description available.

No description available.

No description available.

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا