کارۆل نیکۆڵسن
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ڕۆژێک ڕاسڵ لەکاتی پاسکیل لێخوڕیندا، لەناکاو هەستیکرد چیتر هاوسەرەکەی خۆشناوێت. بەردەوام ئەمەمبەچیرۆکێکی سەیر دەزانی و باوەڕم نەدەکردتاشتێکی وەهام بەسەرهات. دەمەو بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزم دەخوێندەوە لەناکاو هەستمکرد خۆشەویستییەکم نەماوە. مەبەستم پەیوەندیی خۆشەویستی کەسی نییە، بەڵکو خۆشەویستیمە بۆ ئەمریکا. لەساتێکی دیاریکراودا هەستمکردچیدی نیشتمانپەروەر نیم.
فەرهەنگی «وێبستەر»،نیشتمانپەروەر بەوکەسە دەناسێنێت وڵاتەکەی خۆشدەوێت و بەدڵسۆزی یان بەجۆشوخرۆشەوە پشتیوانی دەکات.ئەو ناساندنە پێویستی بەڕەچاوکردنی دووبەشی لێکجیایە، هەم هەستی خۆشەویستی، هەم دەربڕینی چالاکانەی ئەو دڵسۆزییە. زۆربەی ئەمریکییەکان، هەتا ڕەخنەگران لەحکوومەت، دەڵێن نیشتمانپەروەرین، بەڵام لەشێوازی دەربڕینی نیشتمانپەروەری هاوڕانین. هەندێکدەڵێن لانیکەم نیشتمانپەروەری پێویستی بەگوێڕایەڵییە لە یاساو باڵاترین شێوەی گیانفیداکردنە بۆ وڵات، لەکاتێکدا هەندێکیتر پێیانوایە دەکرێت نافەرمانی مەدەنی فۆرمێکی ڕاستەقینەی کردەی نیشتمانپەروەری بێت. دیموکرات و کۆماریخوازەکان مشتومڕیانەکە کێ نیشتمانپەروەرترە و نەیارانی شەڕی عێراق، دروشمی «ئاشتی نیشتمانپەروەرانە»یانهەڵگرتبوو. لەڕووکەشدا وادیارە شتێکە نزیکەی هەموان بەهای پێدەدەن و پێیڕازین، دەبێت باشبێت،بەڵام فەیلەسوفەکان مەیلییان بۆ بردنەژێر پرسیاری بەڵگەنەویستەکان سەیرەو منیش هاومەیلیانم. بیرۆکەی نیشتمانپەروەری شتێکی باشە دەبەمە ژێر پرسیار. لانیکەم بۆمن لەئێستادا، ڕەنگە بۆکەسانیتر، هەر چەندە نزیکەی هەموان پێیانوایە نیشتمانپەروەری نەک هەر باش نییە، بەڵکو یەکێکە لەبەها بەرزەکان.
فەیلەسوفە گەورەکانی پێشترو ئێستا، ئارگومێنتی جۆراوجۆریان بۆ پشتگیریکردنی نیشتمانپەروەری هێناوەتەوە و لەسەربنەمای لێکچونئاشکرام کردوون،. دەکرێت ئارگومێنتە لێکچوەکان زۆر قایلکەربن،بەڵام بۆئەوەی باوەڕمان پێیانبێت، دەبێت بەئاشکراو پەیوەندیدار بخرێنەڕوو و بەگژ ئارگومێنتەدژە پشتبەستووەکان بەجیاوازیی دابچنەوە. داکۆکیکردن لە نیشتمانپەروەری دووجۆرە، ڕامان لەڕابردوو،ڕامان لەداهاتوو. ئارگومێنتی ڕامان لەڕابردوو دەڵێن، نیشتمانپەروەری ئەرکێکە ئێمە قەرزداری وڵاتەکەمانین بەهۆی قەرزەکانی ڕابردووەوە، لەکاتێکدا ئارگیومێنتەکانیڕامان لەداهاتوو سودمەندن یان پراگماتیکن و هەوڵدەدەن نیشانیبدەن، داهاتوو باشتردەبێت ئەگەر هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرانەمان هەبێت.
ڕیشەیئارگومێنتی ڕامان لەڕابردوو بۆ "کریتۆ"یئەفلاتون دەگەڕێتەوە، لەوشوێنەی سوکرات بەڵگەدەهێنێتەوە کە ڕاکردن لەزیندان، هەتا ئەگەر ڕاکردوو بەهەڵە بڕیاری مردنی درابێت، یاساشکێنی ئەسینایە کەواتە هەڵەیە. هەردوو پێوەری «کریتۆ»،پەیوەندی تاک بەحکومەتەوە، کاریگەری زۆریان بەسەر نەریتەکانی موحافزکارو لیبراڵەکانەوە هەبوو. پێوەرییەکەم حکوومەت بە سەرپەرشتیاری خێزان و هاوڵاتیی بەمنداڵ یان کۆیلە دەچوێنێت.
سوکرات دەڵێت: «باشە، ئێستا کە تۆ هاتویتەدنیاوە و ئێمە پەروەردەمان کردووی و بارمان هێناوی، چۆن دەتوانی نکۆڵی بکەی کە منداڵ و کۆیلەی ئێمەی، باب و باپیرانت پێش تۆ وابوون؟» ئەنجامگیری لەهاتنەدی ئەو پێوەرەدەکات کە نیشتماندۆستی ئەرکێکە: «یان تۆئەوەندە زانایت نابینی وڵاتەکەت شایستهتر، شایانی ڕێزگرتنی زیاتر، پیرۆزتر و لای خوا و هەموو مرۆڤە ژیرەکان ڕێزی لە دایک و باوک و تەواوی پێشینەکانت زیاترە؟ نابێت خۆشتبوێت و خاکیبیت لەبەردەمیدا و کاتێک لێت توڕەیە، بەسنگفراوانیەکی زۆرترەوە داوای لیبوردنی لێبکە تا لە باوکت؟ یاندەبێت هەر فەرمانێکت پێبکات بیکەی، یانڕازیبکەی بتبەخشێت، ئەگەر بڕیاری لێدان یان زیندانیکردنت بدات، یان ڕەوانەی بەرەکانی شەڕت بکات بریندار بیت یان بمریت، بێدەنگ گوێڕایەڵی بکە؟»
نموونەی دووەمی پەیوەندی تاک بەحکومەتەوە بەگرێبەستێک یان ڕێککەوتنێکی ئارەزومەندانە دەچوێنێت. سوکراتبیرماندەهێنێتەوە،هەربەتەمەنێکئازادە ئەسینا بەجێبهێڵێت، بەڵام «هەریەک لەئێوە کەلێرەدەمێننەوە و دەبینن چۆن دادپەروەریی جێبەجێدەکەین و چۆن لەکارەکانی تر ئیدارەی وڵات دەدەین، بەمانەوەی خۆی قبوڵیکردووە ئەوەی پێیبڵێن، بیکات.» ئەنجامگیری دەکات کە ڕاکردن، واتا وەک«کۆیلەیەکی داماو» ڕەفتارکردن و شکاندنی گرێبەستەکەیەتی بۆ ژیان وەک هاوڵاتییەکی ئەسینا.
هەموو نەریتە فەلسەفییە سیاسییەکان بەم جیاوازییە سەرەکییە لەژێرکاریگەریی ئەم پێوەرەدابوون، کە موحافزکاران لێکچونی سەرۆکی خێزان لەئارگۆمێنتەکانی سوکرات دووپاتەدەکەنەوە، لەکاتێکدا لیبراڵەکان پێوەری گرێبەست دووپاتەدەکەنەوە. ئەدمۆند بێرک، دامەزرێنەری موحافزکاری، بەڵگەدەهێنێتەوە کەئەندامانی کۆمەڵگایەک بەشێکن لە پەیمانێکی پیرۆز، هاوبەش لە «هەموو هونەر و زانستەکان»، کەبناغەی هەمووشارستانیەکانە و بنەماکەی نەزمی سروشتییەو خواکردە. شکاندنیئەم پەیمانە بێ زیانگەیاندن نابێت، کە تەنانەت ترسناکتر و تاوان ئالودەترە لەتوندوتیژی دژی باوک یان دایک. تیۆری لیبراڵ «گرێبەستی کۆمەڵایەتی» حکوومەت، لە هۆبز، لاک، جیفرسۆن و ڕۆسۆوەتا ڕاڵز، بەڵگەدەهێنێتەوە کەڕێککەوتنی ناڕاستەوخۆ بۆ ژیان لەکۆمەڵگایەکدا پێویستی بە بەڵێنی پابەندبوون و گوێڕایەڵیکردنە لە یاسا، کەدەبێت هەر بەڵێنێک یان گرێبەستێکی دیکە ڕێزی لێبگیرێت.
پێموایە ئەم پێوەرانە لاوازن،کە کاریگەریان بەسەر نەریتی فەلسەفیماندا زۆر بووەو ئارگومێنتەکانی لەسەر هەڵچنراون، لەخشتەبەرن. ئاشکرا نییە پەیوەندی تاک بەحکومەتەوە بەگشتی وەکپەیوەندی کۆیلەیە بەخاوەنەکەیەوە، منداڵ لەگەڵ دایبابی، یان هاوبەش لەگرێبەستێکی بازرگانیدابێت و هەتا ئەگەر ئەم پێوەرانە بۆ باسکردن قبوڵبکەین، ئەنجامگیرییەکان گوماناوین. بۆنموونە، بەگریمانەی سەرۆکی خێزان، دەتوانین بەڵگەبهێنینەوە کە دەبێت کۆیلەکان لە هەلومەرجی ئێستادا ڕابکەن و ئەو منداڵانەی دایبابیان توندوتیژ یان کەمتەرخەمن، ڕێگەی سەرپێچیکردنیانپێبدرێت.پێویستە بەکاربەر لەپێوەری گرێبەستێکی خەوشداردا قیست بدات؟ لاک و جیفرسۆن قبوڵیانکردوە کە ڕیزپەڕیی یاسای دڵسۆزی بۆ گرێبەستەکان هەیەو دەیانوت کاتێک شۆڕش ڕەوایە،حکوومەت پێشێلکاری جدی هەبێت.
چونکە سەرنجمان لەسەر نیشتمانپەروەرییە، دەبێتگوێڕایەڵی لە هەڵوێستی سۆزداریی جیابکەینەوە. ئایا کۆیلە پابەندە بەخۆشویستنی خاوەنەکەی کە لێیبدات؟منداڵ پابەندە بەخۆشویستنی باوکێک کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر؟ بەکاربەر پابەندە بەخۆشویستنی فرۆشیارێک، ئامێری خراپی پێ فرۆشتووە؟ وادیارە لەم نموونانەدا دەرکەوتووە لەنادادیدا، ڕەنگە هەندێکجار گوێڕایەڵیکردنی سەرو و جێبەجێکردنی گرێبەستەکان لەبەرژەوەندیماندابێت، بەڵام ناچارنین کەسانێکمانخۆشبوێت زوڵمی لێکردوین. بەجدی مافەکان لەدۆخێکدا پێشێلکراون، خۆشەویستنی کەسانێک نەک تەنیا هەستێکی ناپێویست و نەشیاوە کە ڕەفتارییان لەگەڵمان نادادپەروەرانە بووە، بەڵکو دوورنییە تەواو زیانبەخشیش بێت، ئەگەر زیان بەخۆبەگەورەزانین و سەربەخۆییمان بگەیەنێت و زادەی نادادیبەردەوام بێت.
تەنانەت ئەگەر ئارگۆمێنتە پێوەرییەکانی سوکرات وەک ڕوونکردنەوەی ڕازیکەر بۆ گوێڕایەڵیکردن لەیاساکانی وڵات لەهەمووبارێکدا قبوڵبکەین، دیسانەوەش دەتوانین بپرسین ئایا هاوڵاتییان خۆشەویستی نیشتمانپەروەرانە قەرزداری حکومەتن کە ڕەفتاری نادادیان لەگەڵدەکات، زیاترلەوەی کۆیلەیەک، منداڵێک ئازاردراوە یان کڕیار فریودرێت، دەبێت ستەمکارانی خۆی خۆشبوێت؟ سوکراتوەڵامیدایەوە، ئەگەر بتوانین حکوومەت ڕازیبکەین، پێویستە بەردەوام ڕێزی لێبگیرین، ڕادەستی بین و گوێڕایەڵی یاساکانی ئەسینا بین. ئەرستۆ بۆچوونی دەربارەی پەیوەندی خۆی بەحکومەتەوە جیاوازبوو. دوای مردنی ئەسکەندەر، ئەسینای بەجێهێشت «نەکا ئەسیناییەکان تاوان بەرامبەر فەلسەفە بکەن.» هەستی نیشتمانپەروەری ناکۆک نەبوو بەغەریزەی مانەوەی ئەرستۆ، ڕێزگرتن لەخۆ، یان تێگەیشتنی لەوەی بۆ کۆمەڵگاکەی و پێشکەوتنی مەعریفە لەسەردەمی خۆیدا. بەڕای من ئەرستۆ بڕیارێکی ڕاستیدا.
دوای ئەوەی بەدرێژایی نەریتی فەلسەفیمان هەندێک لەئارگیومێنتە دواکەوتووەکان ئاڵنگاریی نیشتمانپەروەریمانی کرد، ئێستا ڕوو لەهەندێک ئارگیومێنتی هاوچەرخ دەکەین کە پێشکەوتووانەباسیپرسی نیشتمانپەروەری دەکەن. ڕیچارد ڕۆرتی، یەکێک لەئاڵۆزترین فەیلەسوفانیئێستا، داکۆکی پراگماتیکانە لەنیشتمانپەروەری دەخاتەڕوو کە نەک لەسەر پابەندییەکانی ڕابردوو، بەڵکو پشتبەستووە بەئومێد بەداهاتوو. ڕۆرتیش وەک ئەفلاتوون ئارگۆمێنتەکانی بەپێی پێوەرێکە. پێیوایە، نیشتمانپەروەری لەتاکدا وەک ڕێزگرتنە لەخود و بۆ باشترکردنی خود پێویستە. ئاماژە بەوەدەکات ئەم دوو فەزیلەتانە –ڕێزگرتن لەخود و نیشتمانپەروەری– دەکەونە میانڕەویی ئاڵتونی ئەرستۆییەوە، لەنێوان خراپەکانی زیادەڕەوی و خۆنەگرتن. ڕۆرتی پێیوایە نیشتمانپەروەری بەباشی لەڕێی مێتافۆر و گێڕانەوەی ئیلهامبەخش لەڕابردووی نەتەوەیەک دەچێنرێت،وەک ڕێزگرتن لەخود زیاتر دەبێتە خۆبەگەورەزانینو دەکرێت ترسنۆکی ئاکارییکەم بکاتەوە، ڕەنگە زیادەڕۆیی لەنیشتمانپەروەریی سەربکێشێتە ئیمپریالیزم و شەڕخوازی و نەبوونی، مشتومڕ و ڕەنگدانەوەی داهێنەرانە و کاریگەر لەسەر سیاسەتە نیشتمانییەکان مەحاڵ بکات، چونکەیارمەتی هاوڵاتییاندەدات تا فۆرم بەهەستی شوناسی ئاکاری خۆیان بدەن. هەوڵدەدات بەپشتبەستن بەئایدیالەکانی ویتمان و دێوی، کە بەئەگەری «درککردن بەوڵاتەکەمان» (بەلێکدانەوەی جێمز باڵدوین) باوەڕیان بە بونیادنانی کۆمەڵگەی شایستەو شارستانی هەبوو، کۆمەڵگەیەک کە خەونی ڕاستەقینەی ئەمریکای دادپەروەری و یەکسانی بەدیبێنێت.زاڵبوون بەسەر هەڵوێستێکی زۆر ڕەشبینانە و نانیشتمانپەروەرانە، بەتایبەتی لەناو ڕۆشنبیرانی چەپدا.پێویستبوونی نیشتمانپەروەری، گەوهەری ئارگۆمێنتەکەی ڕۆرتییە، چونکە بەبێئەو ئازایەتی ئاکاری، هیوا و دیدگای پێویست بەهەوڵدان بۆ کۆمەڵگا باشترەکان لەدەستدەدەین.
سەردەمێک پێموابوو لەوانەیە ئەم ئارگۆمێنتانە بەهاداربن، لانیکەم بۆ بەردانگانی ئەکادیمی بێهیوا کە ڕۆرتی لەمێشکیدابوو، بەڵام تەنانەت لەوسەردەمەشدا زۆر بەگومان بووم. ئێستا بەفۆکەس خستنە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە، قەناعەتم کرد کە ڕۆرتی بەگشتی کەوتووەتە هەڵەوە. لەوتارێکدا نوسیم: «ئەوە نیگەرانکەرە کە هەندێک کات ئاخاوتنە پاڵەوانانەکەی ئەو، بە تایبەت ویتمان، وادیارە ئاستی میانڕەوی ئەرستۆیی بەزاندوە و مەیلی بەرەو توندڕەویی دەچێت. لەڕوانگەی پراگماتیکییەوە، ئاشکرانییە چۆن وێنای سیکۆلار لە ئەمریکا وەک « پێشەنگی مێژوو» و «گەورەترین شیعر» لەهزری «نەتەوەی بژاردەی خودا»،لە«چارەنوسێکی دیار» جیاوازە. ستایشی ئەمریکا - بەوتەی ویتمان - بەهۆی "قبوڵنەکردنی گوێڕایەڵی لە هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی" و "خۆدانانی لەشوێنی خودا"، پێناچێت قەناعەت بەچەپەکان بکات یان ئیلهام بێت بۆ نیشتمانپەروەری لای ملیۆنان ئەمریکی کە دەترسن سەرۆکەکەیان وڵاتێکی تر داگیربکات بەبێ ڕێزگرتن لەبۆچوونەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یان پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بۆچوونی ویتمان بۆ ئەمریکا وەک یەکەم تاقیگای ڕاستەقینەی خۆبونیادنەری بێسنور – هاوشێوەی بانگهێشتەکەی ئەمرسۆن بۆ « پشتبەخۆبەستن» و «ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی» لەنەریتەکانی ڕابردو – ڕەنگە لەچەند قۆناغێکدا بەسوود بوبێت کە وێنەی خودی ئەمریکا هێشتا بەتوندی لەژێر کاریگەری ئایدیالە ئەوروپییەکاندایە،بەڵام لەسەدەی بیستویەک، بارودۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە و پێدەچێت ئەمریکا پێداگرە لەوەی هەژمونی بەسەر هەموو دنیادا هەبێت. ویتمان ڕێنماییەکی گونجاوی نییە بۆ بارودۆخی هەنوکەمان. دەتوانێت پاڵەوانەکانی نیشتمانپەروەری ڕۆرتی بەبێ ڕەتکردنەوەی هەموو پڕۆژەکەی - واتە پەرەپێدانی وێنەیەکی پراگماتیک و عەلمانی ئاڵنگاری کراوبۆ ئەمریکا -، بەڵام ئەو گێڕانەوە تایبەتەی بۆ ئیلهامدان بەشانازی نەتەوەیی هەڵیبژاردووە، پراکتیکیترین ڕێگا نییە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤ یان چارەسەرکردنی کێشەکانی مرۆڤایەتی لەمڕۆدا.
ئەم دەقەمپێش دەستپێکردنی شەڕی عێراق نویسوە، بەڵام دوای بینینی ئەنجامەکەی، پێموایە زیاد لەپێویست لەگەڵ ڕۆرتی نەرمونیان بووم. ئێستا بۆم دەرکەوتووە کە نیشتمانپەروەری فەزیلەتێک نییە – ئەم خاڵەی میانڕەویی ئاڵتونی ئەرستۆیی لەنێوان دوو توندڕەوی - بەڵکو خودیتوندڕەویەکی ترسناکە. ئەگەر ڕێم بدرێت پێوەرێک بۆ نەریتی پێشینانم بخەمەڕوو، نیشتمانپەروەری زیاتر لە کۆلێرا دەچێت تا ڕێزگرتنی منداڵ لە دایوباب یان شەرەفی نێوان هاوبەشانی بازرگانی. قوڵکردنەوەی خۆشەویستی لەسەر ئەبستراکتێکی وەک «وڵات» سەردەکێشێتە ئەم ئەنجامگیرییە هەڵەوە کە وڵاتی تاک لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە، کارنامەیەکە بۆ بەرگەنەگرتن، نەفرەت و شەڕ.
تاک بۆ دەنگدان، بەشداریکردن لە کۆمەڵگادا، کار بۆ ئامانجی هاوبەش و ئومێد بەداهاتوو، پێویستی بە نیشتمانپەروەری نییە. وەهمە دەمارگیرییەکانی سەروەری وڵات و ڕابەرەکانیان تەنیا دەبنەکۆسپی بەردەم توانای خەڵک بۆ بڕیاردانی هۆشیارانە و بێلایەن. کێشەی من لەگەڵ ئارگیومێنتەکانی ڕوانین لەڕابردوو، کە ئەوان ئەوەندە دوور لە ڕابردوو - بۆ ئەسینای پایتەخت و ڕۆما - ناڕوانن.تا بزانن نیشتمانپەروەری چ بەڵایەکی بەسەر ئەم شارستانیەتە گەورەیە(و ڕەنگە زیاتر شارستانیەتی گەورە) هێناوە. کێشەم لەگەڵ ئارگۆمێنتەکانی دوورڕوانین بۆ نیشتمانپەروەری، ئەوان وەک پێویست لەدوور ناڕوانن. ئەگەر لە ڕاستیدا لەداهاتووی دووربڕوانین، دەبینین نیشتمانپەروەری بنبەستێکە نەتەوەکان لەشەڕێکی ماڵوێراندا بۆ زاڵبوون بەسەریەکدا، دەخاتە دوو سەنگەری دژەوە.
باشتریین داهاتوویەک کە دەکرێت ئومێدمان پێیبێت، داهاتوویەکە تێیدا ئەندامانی خێزان، هاوڕێیان و دراوسێیەکانی خۆیان خۆشبوێت و ڕێز لەهەموو مرۆڤەکان بگرن، بەڵام خۆشەویتی خۆمان لەپێناو وەسوەسەی تێکدەر و خۆوێرانکەرانەی دەسەڵاتی نەتەوەیی بەفیڕۆ نەدەین. خۆشەویستی زۆر بەنرخە بۆئەوەی بکرێتە سوتەمەنی بۆ ئاگرێکی توڕە کە ڕێزگرتن لەخۆ و بیری سەربەخۆ دەکوژێت و نەفرەتێک بۆ سەر زەوی دەنێرێت.
دووپاتەکردنەوەی چەند داکۆکیکردنێکی دوورڕوانین و داهاتووڕوانین لە نیشتمانپەروەری بێئاکام دەبن، ناڵێم سەلماندومە نیشتمانپەروەری بەگشتی بەردەوام شتێکی خراپە. لەوانەیە لە هەندێک قۆناغ و شوێنەکاندا بۆ هەندێک خەڵک باش بوبێت کە نیشتمانپەروەربن، بەڵام ئارگومێنتم بۆ نیشتمانپەروەر نەبوونی خۆم لەم ساتە مێژووییەدا دەخەمەڕوو. من هیچم نییە لەدەستی بدەم و شتی زۆریش بۆ بەدەستهێنان. ئەو وروژاندنە شانازییە بێبەش ناکەم کە زادەی بیستنی سرودی نیشتمانییە. «ڕێژنەی موشەکە ئاگرینەکان، بۆمبە تەقیوەکان لەئاسماندا» سمبولی سەربازی وڵاتەکەمانە کە بەدڵنیاییەوە شایانی خۆشویستن نییە، وەک خۆشەویست نەبوونی سوپای هیتلەر. هێشتا دەتوانین لە «ئاسمانی فراوان و کەروێشکە ئاڵتونییەکانی گەنم» چێژ وەربگرین کە شایانی خۆشویستنن، بەڵام لەجوانی سروشتی نەتەوەکانی دیکە نا.
هەر چەند وازم لە نیشتمانپەروەری هێناوە، بەڵام ڕێز لەو ئایدیالە دەگرم کە ئەمریکا بەناویانەوە دامەزرا، کەچی وڵاتەکەم بەرگرییان لێ ناکات، وڵاتەکەمم خۆش ناوێت. نیگەران مەبە، پێویستناکات یەکسەر بڕۆی و لای (ئێف بی ئای) زمانم لێبدەیت. من تیرۆریست یان شەڕانگێزنیم. دوای دۆزینەوەی پاساوی باش بۆ نیشتمانپەروەری، بڕیارمدا ئەمریکام خۆشنەوێت. خۆشەویستی یەکێکە لەوژمارە شتانەی ژیان کە ناتوانی بیانسەپێنیت و ئەگەر چیدی وڵاتەکەمم خۆشنەوێت، کەس ناتوانێت ناچارم بکات خۆشم بوێت.
بەردەوام دەبم لە دەنگدان و باجدان و گوێڕایەڵی یاسا و جێبەجێکردنی بەرپرسیاریی خۆم وەک هاوڵاتییەک، بەڵام وەک کەسێکی ژیر نەئەرکم هەیە و نەنیشتمانەکەمم خۆشدەوێت، تا ئەوکاتەی شایەنی ئەوەبێت. لەسەروبەندی چواری تەموزدا ئەمە دەنووسم و سبەی جگەلەمن، هەموان ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام ناترسم ئەندامی "زۆرینەی تاکە کەسی" تیررۆر بم. لە هەلومەرجی ئێستادا شانازی بەوەوەدەکەم کە نیشتمانپەروەر نیم.
iran-emrooz