بە درێژایی مێــــژوو، زەنگـین خۆڵ دەکاتە چاوی نەدار
دەڵێ: پارە چڵکی دەســتە، سەختــە ژیــنی سەرمایەدار
فیکری نەداریـــش ئاوایــــە، گەیشـتــۆتە ئەو بـــیروڕایە
کە دەوڵەمـەند خـەوی نیـە لەبـەر پــڕۆژە و ئــیش و کار
 ****
​لە سیستمی سەرمایـــەداری: نابـــێ هــەژار بە خەبەر بێ
دەڵێت: با لەبەر تیشـــکی خۆر، بکـوڵێت و ئاوری تێبەربێ
بەس لەم خەوی غەفڵـەتەدا، هەڵنـــەســتێتەوە و تێبگات
بڵێت: بۆ من بســوتێــم و، دەوڵەمــــەند لەبەر سێبەر بێ؟
 ****
​دڵی هــەژار دەدەنـــــەوە، دەڵێــن: ئاســـوودە و بێ خەمن
وەک دەوڵەمەند نین، ئازادن، ڕاستە بێ بەرگ و بێ جەمن
دەڵێن: «پارە بێ بـەهــایــــە!»، ئەمـەش قســەی بێ مانایە
گەر ڕاســـت دەکــەن با بیهێـنـن پارەکانــیـــان بدەن بە من
​ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 
  نووسەر: تۆمار خالید
​

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا