
نووسینی: هەژار ئیبراهیم / ڕواندز
بە درووشمی:
شۆڕشگێڕی لە پشتیوانیی کوردانی ڕۆژئاوا،
دەربڕینی خەبات، ئازار و بانگەواز بۆ ئازادی،
هونەر وەک دەنگێکی مرۆیی بۆ پشتیوانیی ناسنامە و مافەکان
ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی شوباتی ٢٠٢٦، پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی ڕواندز، بە هاوکاریی مامۆستایانی بەشی شێوەکاری، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ قوتابیانی قۆناغەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەم کردەوە.
لە پێشانگاکەدا، ژمارەیەک قوتابی لە چەندین تابلۆی جوان و ناوازەدا، هونەرەکەیان خستبووە خزمەت پشتیوانیکردن لە شۆڕش و بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان.
جگە لەم چالاکییەش، پەیمانگەکە پێشتریش لە چالاکییە جەماوەرییەکانی سەرشەقام لە شاری ڕواندزدا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە.



