
چاوی هەڵۆ لە تەمتومانا لێڵن
زمان درۆ ، دۆستە ئەمڕۆ لە فێڵن
گڕ لە بەفر ، نرکە لە شاخ هەڵدەستێ
ئەگەر هەڵۆ بەپۆل لوتکە جێ بێڵن
لە فەرهەنگی بەرخودان و تێکۆشان
چۆن ئازادی دەبێتە دوژمنی نان
ئیتر ڕۆیی کەزی خۆری کچ بادەن
مستەحیلە ئەشکەوتەکان چۆک دادەن
حیلەی ئەسپی ناو تارمای ئەم جەنکە
بۆ ئازادی سینگی زەوی دەکێڵن
ڕەوە سواری سەرکردەی کەرامەتن
بە تنهایی سوارەکان جێ مەهێڵن
پەڕی باڵی تەوارە بۆتە نوا
کابانی ماڵ درۆیەک بوو ڕۆی سوا
نێربێ یامێ لەمەیدانا فەخری سەر
شێر ئەوەیە کە لە بێشە بێتە دەر
هەرەس نەما پەت ناچێەوە گەردن
مردن چیە ، بۆوانەی کەوا مەردن
لەژێر زرمەی ئەم تۆفان ڕەهێڵە
دەستی چەپم ، دەستی ڕاست جێ مەهێڵە
حەمید عبدوڵڵا