بەو هەموو ڕوانینەوە،

کە سەیری دنیا دەکات،

بێ ئاگا لەوەی دنیا هیچە،

لە هیچەوە دێتەوە...

هەر خۆی نەکەوتۆتە لافاوی هزرەوە،

دەست و پەنجەکانی دێنە گۆ،

قەترەیەک دنیا یادگارییە،

 کە دەچێت نایەتەوە...

لە دووری ئەم ڕوانینەوە ،

مەحەبەتم درزی بردووە،

درەنگە بگەمەوە ئەوسەری ئیشراقی،

گوڵ کە سیس بوو،

زبڵخانە چاو دەکاتەوە..

مەحەبەت چ دەردێکە بەم هەموو ئیمانەوە،

سەرم پڕ دەکا لە نووچ !

خول دەخۆم و هەر ناگەمە هیچ...

خەیاڵدانم  پڕە لەدووری ،کەچی لەنزیکەوە

بە ڕوانینێکی دوور دەڵێم/ئاگات لە مەحەبەت بێت،

لە دەست و پەنجەکانت بەرنەبێتەوە،

ئەم ئیشراقە ئێشی زۆرە،

کە شکا و هاڕەی کرد ،ئیتر نایەتەوە !

ڕۆژ هەڵەبجەیی

17/11/2023


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە