كەریم دەشتی

‌دەچمە كۆبانێ‌، دەچمە كۆبانێ‌

لەوێ‌ ئازادیی بە دەنگی تابان 

بانگی من دەكا

دەچمە كۆبانێ‌، دەچمە كۆبانێ‌

لەوێ‌ نیشتمان دڵی شكاوە 

سەیری من دەكا

كۆبانێ‌ خاكە

كە خاكیش گریا بوو بە خۆڵەمێش

كەی ژیان لێرە تامی دەمینێ‌ ؟

دوای سووتانی خاك، تاقە بەهایەك

تاقە چرایەك شەوقی نامینێ‌

كۆبانێ‌ هەر دێم،  كۆبانێ‌ هەر دێم

ڕۆژاوا هاتم،  ڕۆژاوا هاتم

ئەگەرچی ئێستا وا لە باشوورم

نێوانمان هەمووی تەلبەند كراوە

بەڵام هەمیشە بەدڵ و بە گیان

من هەر لە لاتم

كۆبانێ‌ هاتم، كۆبانێ‌ هاتم

باكوورم بۆتە گڕو گڵپە و نوور

ڕۆژهەڵاتیشم كڵپە ئەسێنێ‌

لێم روونە كەوا

كلیلی دەرگای ئازادیی وڵات بە دەست ئەهێنێ


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا