شلێر ئارۆشا - کامیاران

هەر کیژۆڵە جوانەکەی جارانتم

لێ ، 

بەر دەلاقەی چاوەکانتدا

گەردی ئاسایی بوون نیشتووتە سەرم..

چاوەکانمت نەڕژتوون بە دیتنت

لێوم بە شەڕابی هەناسەت و

چچکم لە بێ تاقەتی مژینت

گوێچکەم لە ژنەفتنی هیچ و

نینۆکەکانم کورت کردەوە..

ڕووتم ، 

ڕووت وەکو لەشی مەرگ

گیانیش لە بەرم نییە

خانەگومان بە و بمپۆشەوە

ڕووحت لە بەرم کە...


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا