
1
تاریکوڕوون
ڕەشپۆشێکی خانەنشین
لە بەردەم بانکی ڕافیدەین
ئەو خەوەی کە لێی کەوتبوو
خەوی قوڵی یەکجاری بوو!
2
چێشتەنگاو بوو
فەرمانبەرێکی سەرچەرموو
لەگەڵ وەرگرتنی مووچە
لە عەزرەتا ڕۆحی دەرچوو!
3
نیوەڕۆ بوو
مامۆستایەک لە بەردەستی
وەستایەکی گکاریدا
لەگەڵ ئێشا
کۆڵە خۆڵی بۆ نێو باخی
نابەرپرسێک ڕادەکێشا!
4
ئێوارە بوو
لەسەر شەقامێکی گشتی
پۆلیسێک بە هاتوهاوار
پێشمەرگەیەکی نابینای گوڵفرۆشی دایە بەر دار!
5
نیوەشەو بوو
هەموو بەرپرسەکانی شار
لە باخێکی وەک باخەکانی بەهەشتدا
لە جێگەیەکی نادیار
کۆبوونەوە و
لە دوای مەستبوون
کەوتنە قومار
قومار لەسەر خوێنی شەهید
لەسەر خاک لەسەر نیشتمان
لەسەر چارەنووسی نادیار!
* کتێبی "ئەفسوونی ئەوین"
جەمال حەمید
١٤ ی تەموزی٢٠٢٦
